پاریس سانجێرمان بێهیوایان دەکات؛ ریال مەدرید و بارسێلۆنە پێویستە پێداچوونەوە بە بژاردەکانیاندا بکەن

یاریگا –
رێسای پەیوەندییەکان لە پاری سانجێرمان زۆر نامۆیە، کاتێک شتێک دڵنیاییە راناگەیەنرێت و کاتێکیش پێشبینی هیچ ناکرێت بەیاننامەیەک بڵاودەکرێتەوە.
نوێکردنەوەی گرێبەستی لویس ئێنریکێ لەسەر ئەم رێچکە نامۆیە دەڕوات، هەمووان دەزانن کە گرێبەستەکەی نوێ دەکرێتەوە چونکە شتێکی چاوەڕوانکراوە، بەڵام تاوەکوو ئێستا هیچ شتێکی رانەگەیەنراوە. نوێکردنەوەی گرێبەستی عوسمان دێمبێلێ رەنگە کێشەی زیاتربێت، یان پێدەچێت وابێت مافی بیرکردنەوە لە داهاتووی خۆی بەدەستهێناوە دوای گەیشتنی بە لووتکە لە پاریس، لەنێوانیشیاندا بردنەوە باڵۆن دۆر کە رۆژێک لە رۆژان پێدەچوو ئەستەم بێت.
دۆخی فابیان رویز بەهەمان شێوەیە، یاریزانە ئیسپانییەکە کە خەریکە لە کاتی خۆیدا بۆ ئامادەبوون لە جامی جیهانیی لە پێکانەکەی چاک دەبێتەوە و گرێبەستەکەی لە هاوینی 2027 کۆتایی دێت. نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئامانجێکی گەورەی پاریس سانجێرمانە، یاریزانەکەی شاری سێڤییا یەکێکە لەو بە ئەزموونانەی ناوەڕاستی تیمەکەی راگرتووە. بەیەکەوە لەگەڵ ڤیتینیا و جواو نێڤێش سیانەیەکیان دروست کردووە کە ئێنریکێ کردوونی بە گروپێک باشترین تۆپی پێ لە جیهان پێشکەش دەکەن.
چەند رۆژێکی دیکە فابیان تەمەنی دەبێتە 30 ساڵ و هیچ گومانێک نییە کە دەیەوێت لە پاریس سانجێرمان بمێنێتەوە، یانەکەش دەیەوێت بمێنێتەوە. هیچ سوپڕایزێک نایەتە ئاراوە و رێکەوتنی تەواو کراوە. پڕۆژەی پاریس هاوشێوەی پڕۆژەکەی هەڵبژاردەی ئیسپانیایە، ئەو بە 22 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە پاریسەوە کرد لە کاتێکدا نرخی لە بازاڕی گواستنەوە 55 ملیۆن یۆرۆ بوو. چوار ساڵ تێپەڕیوە و فابیان هێشتا زۆر نازناو و ئامانجی دیکە ماوە بەدەستیان بهێنێت.
رویز کە رۆژانێک لەژێر چاودێری بارسێلۆنا و ریال مەدرید بوو، ئەو یاریزانەی کە پێویستیان بوو لەم چەند وەرزی رابردوودا سەرکردایەتی هێڵی ناوەڕاستیان بکات، ئەمڕۆ بووەتە کەرەستەیەکی سەرکی لە باشترین تیمی ئەوروپا. ئەو لە پاریس یاریزانێکی سەرەکییە، لە هەڵبژاردەکەی یاریزانێکی سەرەکییە، کاروانی وەرزشییە نایابەکەی بە گرێبەستێکی نوێ لە پاریس پاداشت دەکرێتەوە. ئەمەش وا لە یانە گەورەکانی ئیسپانیا دەکات بوەستن و بیر بکەنەوە چیان لەدەستداوە.



