ئیتاڵیاگرنگترین

لوکا مۆدریچ لە یانەی منداڵییەوە گرێبەستی پێشکەش دەکرێت

ئەیسی میلان نایەوێت دەستبەرداری بێت

Yariga App

یاریگا –

دینامۆ زاگرێبی کڕواتی هەوڵەکانی بۆ رازیکردنی لوکا مۆدریچ بە گەڕانەوە بۆ یانەکەی چڕکردووەتەوە.

پیترۆ بلازانۆ پرۆتا، رۆژنامەنووسی ئیتاڵی نزیک لە ئەیسی میلان بڵاویکردووەتەوە، دینامۆ زاگرێب پەیوەندی بە بریکاری کارەکانی مۆدریچ کردووە و لە هاوینی داهاتوو ئارەزووی گەڕانەوەی ئەستێرەکەی پێشووی دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، مۆدریچ لە یانەکانی خولی سعوودییەوە گرێبەستی بۆ هاتووە، بەڵام سەرەڕای ئەوەی تەمەنی بووەتە 40 ساڵ، یاریزانەکە هێشتا پێی وایە دەتوانێت لە خولە گەورەکان یاریی بکات.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەیسی میلان دەیەوێت گرێبەستی ناوەڕاستکارەکە نوێ بکاتەوە و وەرزێکی دیکە لە یانەکەیان درێژە بە یاریکردن بدات، بۆ ئەو مەبەتەش ئۆفەری نوێیان پێشکەشکردووە.

بڕیاری کۆتایی لەدەستی مۆدریچە و لەدوای هەڵسەنگاندن بۆ تەواوی بژاردەکانی بەردەمی چارەنووسی یەکلایی دەکاتەوە.

مۆدریچ لە هاوینی رابردوو بە گرێبەستێکی ئازاد لە ریال مەدریدەوە پەیوەندی بە میلانەوە کرد، تاوەکوو ئێستا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 32 یاریی لەگەڵ رۆسێنێری کردووە، دوو گۆڵی کردووە و سێ گۆڵیشی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button