ئینگلتەراگرنگترین

رۆبێرتۆ دی زێربی بە مەرجێک بە راهێنەرایەتی تۆتنهام رازی دەبێت

دی زێربی دەیەوێت ئەرکی راهێنەرایەتی تۆتنهام وەربگرێت

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرتۆ دی زێربی رۆبێرتۆ دی زێربی ئارەزووی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی تۆتنهام دەکات، ئەگەر یانەکە وەرزی داهاتوو لە پرێمەرلیگ بمێنێتەوە.

رۆژنامەی تێلێگراف بڵاویکردووەتەوە، تۆتنهام دەیەوێت ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەی بە دی زێربی بسپێرێت و راهێنەرە ئیتاڵییەکەش خواستی وەرگرتنی پۆستەکەی هەیە بەڵام پێویستە یانەکە ئەم وەرزە دانەبەزێت و لە پرێمەرلیگ بمێنێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، بەرپرسانی تۆتنهام گفتوگۆیان لەگەڵ دی زێربی کردووە و راهێنەرەکە بۆ قایلبوون بە گرێبەستەکە تەنیا مەرجی مانەوەی بۆ یانە لەندەنییەکە داناوە.

دی زێربی لە مانگی دووی ئەمساڵ دەستی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی مارسیلیا کێشایەوە و تاوەکوو ئەرکی راهێنەرایەتی هیچ یانەیەکی دیکەی وەرنەگرتووە، بەهێزترین بەربژێرە بۆ بوون بە راهێنەری وەرزی داهاتووی سپێرس.

تۆتنهام ئێستا لە دۆخێکی ئێجگار خراپدایە، بە کۆکردنەوەی 30 خاڵ لە پلەی 17ـی ریزبەندی پرێمەرلیگ دێت و تەنیا یەک خاڵ لە ناوچەی دابەزین دوورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button