ئەستێرەیەکی گەورە دوای گەڕانەوە بۆ ریال مەدرید دەکات

یاریگا –
ئەشرەف حەکیمی، بەرگریکاری پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی دەیەوێت بگەڕێتەوە ریال مەدرید.
رۆمان ئالڤارێز، رۆژنامەنووسی مارکا بڵاویکردووەتەوە، ئەشرەف حەکیمی، بەرگریکاری مەغریبی دەیەوێت بگەڕێتەوە ریال مەدرید و ئامادەیە یەکەم هەنگاو بۆ پۆشینەوەی درێسی ریال مەدرید بنێت.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، حەکیمی تاوەکوو 2029 گرێبەستی لەگەڵ پاریس سانجێرمان هەیە و ئەوەش گواستنەوەکە ئاڵۆز دەکات، بەڵام بەم دواییانە پەیوەندی نێوان ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان باشتر بووە و گرژییەکانی رابردوو لەنێوانیان نەماوە.
🚨Achraf desea regresar al Real Madrid y está dispuesto a moverse para ello.
Su contrato hasta 2029 hacen muy complicada la operación, pero la relación entre el Real Madrid y el PSG ha mejorado en los últimos tiempos. pic.twitter.com/7YDOBECAw1
— Ramón Álvarez de Mon (@Ramon_AlvarezMM) March 24, 2026
حەکیمی لە ئەکادیمیای ریال مەدرید پێگەیشتووە، هاوینی 2018 ریال مەدریدی جێهێشت و بە خواستن پەیوەندی بە بۆڕووسیا دۆرتموند کرد، هاوینی 2020 لە ریال مەدریدەوە بە 43 ملیۆن یۆرۆ یانە ئیسپانییەکەی جێهێشت و چووە ئینتەر میلان.
دوای تەنیا یەک وەرز یانە ئیتاڵییەکەی جێهێشت و بەبڕی 68 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی کرد.
ئەەشرەف حەکیمی نزیکترین هاوڕێی کیلیان ئێمباپێ، هێرشبەری ریال مەدریدە و حەزدەکات جارێکی دیکە لەگەڵ هاوڕێ نزیکەکەی یەکبگرنەوە.



