فه‌ره‌نساگرنگترین

زینەدین زیدان و ستافە کۆنەکەی ریال مەدرید لە هەڵبژاردەی فەرەنسا یەکدەگرنەوە

زیدان دەیەوێت سەردەمی زێڕینی ریال مەدرید لە فەرەنسا دووبارە بکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

زینەدین زیدان دەیەوێت ستافەکەی کۆنەکەی سەردەمی ریال مەدرید لە هەڵبژاردەی فەڕەنسا کۆبکاتەوە.

دوێنێ دووشەممە، 23ـی ئادار، رۆژنامەی لۆ پاریزیان بڵاویکردەوە، زیدان لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەڕەنسا گەیشتووەتە رێککەتنی کۆتایی، هەموو شتێک کۆتایی هاتووە و زیدان لەدوای جامی جیهانی 2026 پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی فەڕەنسا وەردەگرێت.

رۆژنامەی لیکیپ ئاشکرای دەکات، زیدان بڕیاریداوە دەیڤد بێتۆنی، هامەدوو مزایدێ، بێرنارد دیۆمێدێ لەگەڵ خۆی بباتە ریزەکانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا لەدوای کۆتاییهاتنی مۆندیالی 2026.

بێتۆنی لە سەردەمی ریال مەدرید دەستەراستی زیدان بوو لە سەردەمی بردنەوەی سێ چامپیۆنزلیگی یەک لەدوای یەک یاریدەدەری ئەفسانە فەڕەنسییەکە بوو.

مزایدێ وەکوو شارەزایەکی تەکتیکی یاوەری زیدان دەکات بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئامادەکاریی جەستەیی و پێکهاتەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا.

بێرنارد، هاوتیمی زیدان بوو لە بردنەوەی مۆندیالی 1998 و دووبارە لە ریزی هەڵبژاردەی فەڕەنسا یەکدەگرنەوە.

تەواو؛ زینەدین زیدان دەگەڕێتەوە

 

بابەتی زیاتر

Back to top button