بەهێزترین 10 هەڵبژاردەی بەربژێر بۆ بردنەوەی مۆندیالی 2026
ئیسپانیا بهربژێری یهكهمه

یاریگا –
هاوینی داهاتوو، جیهان شایەدی بەڕێوەچوونی مۆندیالی 2026 دەبێت کە وڵاتانی (ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدا) بهرێوهدهچێت، تێیدا بۆ یەکەمجار لە مێژوودا 48 هەڵبژاردە بەشداری دەکەن.
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پاڵەوانی وەشانی 2022 بوو کە لە قەتەر بەڕێوەچوو، ئەوەش دوای بردنەوەی لە فەرەنسا لە یاری کۆتاییدا بە لێدانی یهكلاییكهرهوه، کە سێیەم نازناو بوو لە مێژوویاندا.
بۆ مۆندیالی 2026 چەندین هەڵبژاردەی گەورە لە سەرووی لیستی پاڵێوراوەکانن بۆ بردنەوەی نازناوەکە. تۆڕی “ESPN” لیستی 10 بەهێزترین هەڵبژاردەی بڵاوکردەوە کە چانسی بردنەوەی نازناوی مۆندیالیان هەیە.
هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە پلەی یەکەمی لیستەکەدایە، کە لە هەمان کاتدا لە پێشەنگی ریزبەندی یەکێتی تۆپی پێی جیهانیش دێت. هەروەها هەڵبژاردەی مەغریب، کە لە مۆندیالی قەتەر پلەی چوارەمی بەدەستهێنا، لە پلەی نۆیەمدا وەک بەربژێر دیاری کراوە.
لیستی 10 بەهێزترین بەربژێر بۆ بردنەوەی مۆندیالی 2026 بەپێی تۆڕی “ESPN”:
1- ئیسپانیا
2- فەرەنسا
3- ئەرجەنتین
4- ئینگلتەرا
5- بەڕازیل
6- پورتوگال
7- ئەڵمانیا
8- هۆڵەندا
9- مەغریب
10- کۆلۆمبیا



