
یاریگا –
پاریس سانجێرمان بەفەرمی داوای لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەڕەنسیی کردووە یارییەکەیان بەرامبەر لانس لە هەفتەی 29 دوابخرێت.
لانس پێداگرە لەسەر ئەوەی یارییەکەیان بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە 11ـی نیسان وەکوو خۆی بمێنێتەوە و ئامادە نییە گفتوگۆی دواخستنی بکات. یارییەکە بڕیار بوو لە کاتژمێر 18:00 بە کاتی هەولێر لە یاریگای بۆڵارت دێلیلیس ئەنجام بدرێت.
بەگوێرەی یاساکانی خولی پیشەگەریی تۆپی پێی فەڕەنسی بڕگەی 22، دەستەی بەڕێوەبەرانی خولەکە دەسەڵاتی رێکخستنی خشتەی یارییەکانیان و گۆڕانکاریکردن لەو خشتەیەیان هەیە لە ماوەی وەرزەکەدا. لیژنەکە رۆژی پێنجشەممە 26ـی ئازار کۆدەبنەوە بۆ بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانیان بە پشت بەستن بە بڕگەی 22، تاوەکوو بڕیاری کۆتایی بدەن.
یانەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە لە 6ـی ئازار بڕیار لەسەر بەروارەکە دراوە و هەر لە سەرەتاوە بە روونی بە پاریس سانجێرمانیان راگەیاندووە کە نایانەوێت بەرواری یارییەکە بگۆڕن. لانس ئێستا بە جیاوازی خاڵێک لە پلەی دووەمی لیگ وەن دێت و یارییەکیشی لە پاریس زیاتر کردووە.
بەیاننامەکە ئەو بیرۆکەیە رەت دەکاتەوە کە ئەو یانەیەی لەڕووی بودجەوە لە ریزبەندی دەیەم دێت، ناچاربێت خۆی لەگەڵ ویستی بەهێزترین یانە بگونجێنێت. هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە خشتەی خولی فەڕەنسی هەر خۆی ئاسان کراوە کە بۆ 18 یانە کەم کراوەتەوە و جامی خولەکەش راگیراوە. لانس تیشک دەخاتەسەر پابەندبوون بە یەکسانی، یاسای روون و رێزگرتن لە هەموو لایەنەکان، داوای تۆپی پێیەکی فەڕەنسی رێزلێگیراو و دڵسۆزانە دەکات.
Communiqué du Racing Club de Lens
Le 6 mars dernier, la programmation de la rencontre opposant le Racing Club de Lens au Paris Saint-Germain a été arrêtée, officialisant un cadre auquel chacun était alors convié à se conformer.
Dans un esprit de responsabilité et de mesure, le… pic.twitter.com/qsjBpmJaNN
— Racing Club de Lens (@RCLens) March 23, 2026
دەقی بەیاننامە فەرمییەکەی لانس:
لە 6ـی ئازار بەرواری یاریی نێوان لانس و پاریس سانجێرمان بڕیاری کۆتایی لەسەر درا، بنچینەیەک دانرا کە پێشبینی دەکرا هەمووان پابەندی بن.
بە رۆحییەتێکی بەرپرسیارانەوە، یانەی لانس راستەوخۆ بە پاریس سانجێرمانی راگەیاند کە نایەوێت ئەم بەروارە بگۆڕێت. بۆ پارێزگاریکردن لە جێگیریی وەرزشیی یانەکە بڕیاریدا بەشێوەیەکی ئاشکرا قسە لەسەر ئەو بابەتە نەکات، بەڵام دوای لێدوان و پێشنیازە ئاشکرایییەکانی ئەم دواییە، یانەکە بڕیاریدا بێتە دەنگ.
هەست دەکرێت رەوتێکی نیگەرانی خەریکە دەستپێدەکات: خولی فەڕەنسی وەکوو شتێک مامەڵەی لەگەڵ کراوە کە دەکرێت چەند یانەیەکی دیاریکراوە هەر کاتێک یاریی ئەوروپیان هەبێت گۆڕانکاریی تێدا بکەن. ئەم بیرۆکەی ‘یەکسانی’ـیە لە هیچ خولێکی دیکەی گەورەی ئەوروپیدا نابینرێت.
گۆڕینی ئەو بەروارە مانای ئەوەیە لانس 15 رۆژ بەبێ هیچ یارییەک بەڕێدەکات و دواتر دەبێت هەموو سێ رۆژ جارێک یاریی بکات. ئەم ریتمە لەگەڵ ئەوەی سەرەتای وەرز بڕیاری لەسەر درا یەک ناگرێتەوە و یانەکەش ئەو سەرچاوەیەی نییە کە بەبێ کاریگەری خراپ مامەڵە لەگەڵ گۆڕنکارییەکی هێندە خراپدا بکات.
وادیارە کە یانەی خاوەن پلەی دەیەمی خول لەڕووی بوودجەوە چاوڕوانی ئەوەی لێدەکرێت خۆی لەگەڵ پێویستییەکانی بەهێزترین تیم بگونجێنێت بۆ بەرژەوەندییەک کە لە دەرەوەی خولی نێوخۆیی خۆمانە. ئەمە لە کاتێکدا روودەدات کە بەم دواییانە خولی فەڕەنسی ئاسان کراوە بە کەمکردنەوەی یانەکان و جامی خولەکەش کۆتایی پێهێنراوە.
بەدەر لەم بابەتە دیاریکراوە، پرسیارە راستەقینەکە سەبارەت بە نیشاندانی رێزە بەرامبەر خودی پاڵەوانییەتییەکە. مایەی نیگەرانییە کاتێك خولەکەی خۆمان بەراورد بە تموحەکانی دیکە لە پلەی دووەم دێت بێگوێدانە ئەوەی ئەو تموحانە چەندێک رەوان.
یانەی لانس پابەندە بە یەکسانی، یاسای روون و رێزگرتن لە هەمووان. ئەمانە بنەمای سادەن بۆ تۆپی پێیەکی فەڕەنسی کە دڵسۆز و رێزلێگیراوە.



