
یاریگا –
کیلیان ئێمباپێ سەرجەم ئەو قسانە بە درۆ دەخاتەوە کە لە ماوەی دوورکەوتنەکەی بەهۆی پێکانەکەیەوە دەوترا.
ئەستێرە فەڕەنسیەکە ماوەیەکە بەدەست نائاسوودەیی وهەستکردن بە ئازار لە ئەژنۆیدا دەناڵێت و بەهۆیەوە چەندین یاری گرنگ لە ریال مەدردید دابڕا. وا گومان دەکرا تا ڕادەیەک ئەم وەرزە بۆ ناوبراو کۆتایی هاتبێت و چیتر خۆی نەخاتە مەترسیەوە تا کاتی یارییەکانی مۆندیال کە ئەم هاوینە بەڕێوەدەچێت.
لە نوێترین لێدوانیدا کە دوای پەیوەندیکردنی بە هەڵبژاردەکەیەوە بۆ یارییە دۆستانەکانیان لە 26 و 29ی ئەم مانگە، هێرشبەرەکە سەبارەت بە دۆخی جەستەیی بەتایبەت ئەژنۆی چەپی وتی
ئێستا زۆر باشە. دەزانم گومانی زۆرم لەسەر دروستکراوە. زۆر شتم لەسەر وتراوە کە ڕاست نین. من زۆر بەبەخت بووم کە گەڕامەوە بۆ پاریس بۆ دەستنیشانکردنی تەواوەتی پێکانەکەم. لەگەڵ تیمەکە توانیمان بگەینە پلانێک بۆ گەڕانەوەم بۆ باشترین ئاستی خۆم و گەڕانەوەی باشترین دۆخی خۆم بۆ یارییەکانمان لە کۆتاییەکانی وەرزەکە و هەروەها جامی جیهانی.
ئەو قسانەی کیلیان دوای ئەوە هات شەوی رابردوو لە دێربی مەدرید بەرامبەر ئاتلێتیکۆ لە خولەکی 64 لەلایەن ئالڤارۆ ئاربێلۆ خرایە یارییەکەوە کە ماوەیەک بوو دابڕابوو.
🗣️ Mbappé évoque son état physique, après avoir été diminué ces dernières semaines par une entorse au genou gauche : “Ça va très bien. Je sais qu’il y a eu beaucoup de spéculations, beaucoup de choses qui se sont dites, mais qui ne sont pas vraies. J’ai eu la chance de trouver le… pic.twitter.com/gg6yZtmXiT
— RMC Sport (@RMCsport) March 23, 2026



