
یاریگا –
لامین یامال دوای درەوشانەوەی لەگەڵ بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی ئیسپانیا، بووەتە یەکێک لەو یاریزانانەی جیهان کە زۆرترین داواکاری لەسەرە، ئەمەش وایکردووە گەورەترین یانەکان چاویان لە گواستنەوەی بێت.
ئۆفەرێکی مێژوویی
ڕاپۆرتەکان لە فەرەنساوە ئاماژە بەوە دەکەن کە یانەی پاریس سان جێرمان ڕەنگە ئۆفەرێک پێشکەش بکات کە نزیک دەبێتەوە لە 350 ملیۆن یۆرۆ، لە گرێبەستێکدا کە ڕەنگە ڕووی تۆپی پێی جیهانی بگۆڕێت.
بەپێی تۆڕی فیچاخێس، پاریس ئامادهكاری دهكات بۆ پێشكهشكردنی ئهم ئۆفهره و ئهگهر ئهم گرێبهسته بكریت هەموو ژمارە پێوانەییەکان لە بازاڕی گواستنەوەدا دەشکێنێت.
El PSG prepara una oferta histórica para sacar a Lamine Yamal del Barcelonahttps://t.co/NO1V05hbq2
— Fichajes.net (@fichajesnet) March 23, 2026
تۆڕەکە روونیکردەوە، ئامانجی یانە پاریسییەکە روونە، ئەویش کردنی لامین یامالە بە سەرکردەی نوێی پڕۆژەکەی، ئەم وەبەرهێنانە بەشێک دەبێت لە ستراتیژێکی پڕ لە حەز بۆ کۆنترۆڵکردنی تۆپی پێی ئەوروپا بە نەوەیەکی نوێ لە ئەستێرەکان.
بارسێلۆنا ڕووبەڕووی بڕیارێکی سەخت دەبێتەوە
لە یانەی بارسێلۆنا، هەڵوێستی سەرەتایی روونە، ئەویش ئەوەیە کە لامین یامال بۆ فرۆشتن نییە، چونکە یانەکە ئەم هێرشبەرە لاوە وەک بەردی بناخەی داهاتووی خۆی دەبینێت، لەگەڵ ئەوەشدا، ئۆفەرێک بەم قەبارەیە، لانی کەم ناچاریان دەکات گوێ بگرن، ئەوەش بەهۆی بارودۆخی دارایی خراپی یانەکەوە. بەڵام نییەتێکی جێگیر لەناو یانەکەدا هەیە بۆ بنیادنانی پڕۆژەکە لە دەوری ئەم یاریزانە و دوورکەوتنەوە لە رۆشتنی بە هەر نرخێک بێت.
گرێبەستێک کە لە مێژوودا دەمێنێتەوە
ئەگەر لامین یامال بچێته پاریس سان جێرمان، رووی تۆپی پێی ئەوروپا بە تەواوی دەگۆڕێت، نەک تەنیا لە ڕووی داراییەوە، بەڵکو لەبەر ئەوهی یهكێك له دیارترین ئهستێرهكانی خولی ئیسپانیا روو له خولی فهرهنسی دهكات ئهمهش وادهكات مێدیا زیاتر گرنگی به خولی فهرهنسی و یانهی پاریس سانجێرمان بدات وهك چۆن لهسهردهمی مێسی و نێێمار گرنگیهكی زۆری پێدهدرا.
لای خۆیەوە، یاریزانەکە هیچ ئارەزوویەکی بۆ جێهێشتنی بارسێلۆنا نیشان نەداوە،چونكه بەشێکی سەرەکییە لە پڕۆژە وەرزشییەکەی یانە کاتالۆنییەکە. لە ئەگەری رۆشتنی بۆ پاریس سانجێرمان، یامال دەبێتە یەکێک لەو گرێبەستانەی کە مێژووی تۆپی پێ تا هەتایە یادی دەکاتەوە.



