ئیسپانیائینگلتەرادەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

بارسێلۆنا گرنگی بە ئەستێرەیەکی چێڵسی دەدات

Yariga App

یاریگا –

دوای بەڕێکردنی وەرزێکی نایاب لە پرێمەرلیگ، بارسێلۆنا گرنگی بە گواستنەوەی جواو پێدرۆی هێرشبەری چێڵسی دەدات.

بەگوێرەی رۆژنامەنووسی نزیک لە چێڵسی، سایمۆن فیلیپس کە چەند زانیارییەکی لەبارەی جواو پێدرۆ بڵاوکردووەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە دێکۆی بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی بارسێلۆنا پەیوەندی بە بریکارەکانی یاریزانەکەوە کردووە.

سەرچاوەکە ئاماژەشی بەوە کردووە کە هیچ هۆکارێک نییە تاوەکوو ئێستا کە هاندەرانی چێڵسی نیگەران بن، چونکە یاریزانەکە هیچ ئاماژەیەکی نیشان نەداوە کە بیەوێت یانەکە جێبهێڵێت. هێرشبەرە 24 ساڵییەکە هاوینی رابردوو لە برایتنەوە پەیوەندی بە بلوز کرد و وەرزێکی نایاب بەڕێدەکات. لە یانەکە هێرشبەری یەکەم و جامی جیهانیی یانەکانی لەگەڵ بەدەستهێناون.


جواو پێدرۆ ئەم وەرزە لەگەڵ چێڵسی لەسەرجەم پاڵەوانییەتییەکان لە 43 یارییدا 18 گۆڵی کردووە و 9 گۆڵیشی دروستکردووە، گۆڵکاری یانەکەیە و لە پرێمەرلیگیش بە 14 گۆڵ، چوارەم گۆڵکاریی خولەکەیە. بەگوێرەی ترانسفەرمارکێتیش، بەهای هێرشبەرە بەڕازیلییەکە لە بازاڕی گواستنەوەدا 75 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button