ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا بڕیار لەسەر داهاتووی جواو کانسیلۆ دەدات

هانزی فلیک رەزامەندی دەردەبڕێت

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیک بە ئاستی جواو کانسێلۆ دڵخۆشە و دەیەوێت دوای تەواوبوونی ماوەی خواستنەکەی گرێبەستەکەی بکرێتە هەمیشەیی.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، هانزی فلیک رەزامەندی دەربڕیوە گرێبەستی کانسێلۆ بکرێتە هەمیشەیی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، هانزی فلیک گڵۆپی سەوزی بۆ کانسیلۆ هەڵکردووە و پێی وایە بەرگریکارە پۆرتوگالییەکە توانایەکی گەورەی بۆ پێکهاتەی یانەکە زیادکردووە، لە رووی هێرشبەری و بەرگرییەوە ئاستی یانەکەی بەرەوپێشبردووە.

رۆژنامە کاتالوونییەکە ئەوەشی خستووتەڕوو، پێویستە کانسیلۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ هیلال کۆتایی پێبهێنێت و وەکوو یاریزانی ئازاد پەیوەندی بە بارسیلۆناوە بکات، هەروەها بە کەمکردنەوەی مووچەکەی رازیبێت.

سەرچاوەکە دەشڵێت، ئەگەر بەرگریکارە 31 ساڵانییەکە بە داواکارییەکان رازیبێت، بارسێلۆنا ئامادەیە گرێبەستێکی بۆ ماوەی دوو ساڵ پێشکەشبکات.

کانسێلۆ لە مێرکاتۆی زستانە بە خواستن پەیوەندی بە بلاوگرانا کرد و توانیویەتی جێگای خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکە بکاتەوە. تاوەکوو ئێستا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 12 یاریی لەگەڵ یانەکە کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button