ئه‌ڵمانیائینگلتەرادەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

مانچێستەر یونایتد گرنگی بە ئەستێرەیەکی بایرن میونشن دەدات

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد گرنگی بە گواستنەوە ئالفۆنسۆ دەیڤزی بەرگریکاری بایرن میونشن لە گواستنەوەی هاوینە دەدات.

شەیتانەسوورەکان لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان ئامادەن بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێکی باڵی چاپی لە هاویندا، دەیانەوێت رکابەرێک بۆ لوک شۆو بگوازنەوە. بەهۆی ئەوەی پێشبینی دەکرێت تایرێل مالاسیا، ئۆڵد ترافۆرد جێبهێڵێت و پاتریک دۆرگوش وەکوو بژاردەیەکی هێڵی پێشەوە سەیر دەکرێت، مانچێستەر یونایتد بەدوای باڵێکی چەپی بەرگریی نوێدا دەگەڕێت.

مانچێستەر یونایتد چەند ساڵێکە گرنگی بە بەرگریکارەکەی بایرن میونشن دەدات، بەڵام ئەو گواستنەوەیە رووینەدا بەهۆی ئەوەی دەیڤز گرێبەستێکی گرانبەهای لەگەڵ بایرن واژۆکرد. لەگەڵ ئەوەشدا بەرگریکارە 25 ساڵییەکە بەهۆی پێکانەکانەوە دەناڵێنێت، دوای گەڕانەوەی لە پێکانێکی درێژخایەن جارێکی دیکە تووشی پێکانێک نوێ بووەتەوە و ئێستا لە یاریگاکان دابڕاوە.


بەگوێرەی کریستیان فاڵک، رۆژنامەنووسی ناودار، بایرن میونشن ئامادەیە گوێ بۆ ئۆفەرەکانی فرۆشتنی دەیڤز بگرێت ئەگەر لەگەڵ داواکارییەکانی یانەکە بگونجێت. فاڵک دەڵێت:
راستە کە مانچێستەر یونایتد گرنگی بە ئالفۆنسۆ دەیڤز دەدات، پێش نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە باڤارییەکە، شەیتانەسوورەکان پرسیاری یاریزانەکەیان کردبوو و تاوەکوو ئێشتاش چاودێری ئەم یاریزانە دەکەن، بەڵام بەهۆی واژۆکردنی گرێبەستە نوێیەکە بۆ ئێستا گواستنەوەی قورس دەبێت. بایرن میونشن لەنێوخۆی یانەکەدا گفتوگۆی گواستنەوەی یاریزانێکی جێگرەوە دەکەن بەهۆی ئەو پێکانە زۆرانەی دەیڤز دووچاری دەبێتەوە. لە پێشوودا پێیان وابوو پێویستیان بە یاریزانێکی دیکە نییە چونکە هرۆکی ئیتۆ دەتوانێت لەو پێگەیەش یاریی بکات. سەرەڕای ئەوەش ئەگەر ئۆفەرێکی گونجاو بێتە پێشەوە ئامادەن گفتوگۆی لەسەر بکەن، بەڵام تاوەکوو ئێستا هیچ ئۆفەرێک لە مانچێستەر یونایتدەوە نەگەیشتووە. ئەگەر گرێبەستێک هەبێت رەنگە بایرن بیری لێبکاتەوە.

ئالفۆنسۆ دەیڤز بەهۆی پێکانەوە لە وەرزی 2024-2025ـەوە زیاتر لە 321 لە یاریگاکان دوورکەوتووەتەوە و زیاتر لە 60 یاریی بایرن میونشن دابڕاوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button