دەنگۆکانی مێرکاتۆفه‌ره‌نساگرنگترین

سەرۆکە گەنجەکەی مارسیلیا وازهێنانی لە پۆستەکەی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

پابلۆ لۆنگۆریای تەمەن 40 ساڵ بە ناوبانگێکی گەورە دوای سەرکەوتنی لە فەڕەنسا جارێکی دیکە بۆ یانەکان بەردەست دەبێت.

سەردەمی پابلۆ لۆنگۆریا لە مارسیلیا کۆتایی هات. بەڕێوەبەرە ئیسپانییە بەفەرمی ئەمڕۆ وازی لە پۆستەکەی هێنا دوای ئەوەی چەند هەفتەیەک بەهۆی دووبارە بنیادنانەوەی نێوخۆی یانە فەڕەنسییەکە لە رۆڵەکەی دوورکەوتبووەوە. مارسیلیا لەپای شەش ساڵ کارکردنی لە یانەکە سوپاسی کرد و ئێستاش ناوی سەرۆکە لاوەکە لەژێر چاودێریی پڕۆژەی چەند یانەیەکی ئەوروپییە.

لۆنگۆریا ساڵی 2020 وەکوو بەڕێوەبەری وەرزشیی پەیوەندیی بە مارسیلیاوە کرد و لە 2021 بووە سەرۆکی یانەکە کاتێک تەمەنی تەنیا 35 ساڵ بوو، بەمەش بووە لاوترین سەرۆک لە تۆپی پێی ئەوروپا. ئەو رابەرایەتی بنیادنانەوەیەکی گەورەی یانەکەی کرد کە توانی بیگەڕێنێتەوە بۆ پاڵەوانییەتییە ئەوروپییەکان و وایلێکردن دژی پاریس سانجێرمانی باڵادەست وەکوو یانەیەکی رکابەر دەربکەون.

لە سەردەمی سەرۆکە لاوەکە، مارسیلیا یاریزانی خاوەن تموحی گواستەوە و سەرنجی خستەسەر لاوە بەهرەمەندەکان. ئەمەش وایکرد تیمەکە لە لە لووتکەی لیگ 1 بمێنێتەوە و بەشێوەیەکی ئاسایی لە ئەوروپ یاریی بکات، هەروەها ببێتە یەکێک لە جێگیرترین پرۆژەکانی ئەم چەند ساڵەی دوایی لە تۆپی پێی فەڕەنسی.


لە وەرزی 2025-2026 یانەکە ناجێگیریی بەخۆیەوە بینی، لە ئەوروپا دوورخرانەوە و ئەنجامە لاوازەکان پێگەی سەرۆکە لاوەکەیان لاوازکرد. خاوەنی یانەکە کڵێشەی سەرۆکایەتی یانەکەی گۆڕی و کاریگەری لۆنگۆریای کەمکردەوە، ئەمەش سەری بۆ رۆیشتنی یەکجاریی کێشا. ئێستا مارسیلیا دەستەیەکی سەرۆکایەتی کاتی دیاریکردووە و بەدوای سەرۆکێکی نوێدا دەگەڕێن.

ئێستا کە لۆنگۆریا بێکارە و لەڕووی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و زانیاریی لە بەدواداچوونی یاریزانەکان لە ئاستێکی بەرزدایە، پێشبینی دەکرێت بەزوویی یانە ئەوروپییەکان بکەونە کێبڕکێی بەدەستهێنانی. لە رابردووشدا ناوی بە یانەکانی لالیگاوە بەسترابووەوە، کە خۆی پێش چوونی بۆ فەڕەنسا لەوێ کاری دەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button