ئه‌ڵمانیاگرنگترین

ئەڵمانیا بەهۆی پێکانەوە ئەستێرەیەکی لەدەستدا

Yariga App

یاریگا –

ئالێکساندەر پاڤلۆڤیچ بەهۆی پێکانەوە پەیوەندی بە شاندی هەڵبژاردەی ئەڵمانیاوە ناکات.

بەگوێرەی سکای سپۆرتی ئەڵمانی، دوای پشکنین و راوێژی زۆر بڕیاردرا کە ئالێکساندەر پاڤلۆڤیچی ناوەڕاستکاری بایرن میونشن، پەیوەندی بە ریزەکانی هەڵبژاردەکەیەوە نەکات بەهۆی هەبوونی ئازار لە جوومگەی رانی. پلانەکە ئەوەیە هیچ سەرکێشییەک بە یاریزانەکەوە نەکرێت و مەترسی نەخرێتەسەر.

ئەگەرچی پاڤلۆڤیچ هیوای دەخواست هێشتا بتوانێت گەشت بکات، بەڵام لە چەند کاتژمێری رابردوودا سەرجەم لایەنەکان لەسەر بڕیارەکە رێککەوتن. پێشبینی دەکرێت یاریزانەکە دوای پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکان بگەڕێتەوە و ئامادەی یاریکردن بێت.

کێری هاو، رۆژنامەنووسی سکای سپۆرت دەڵێت:

پاڤلۆڤیچ لە پێش یارییەکەی یونیەن بەرلین لە جوومگەی رانیدا هەستی بە ئازار کرد و هەر لەبەر ئەوەش ناوی لە پێکهاتەی بایرن میونشن نەبوو. کریستۆف فرۆینتی بەڕێوەبەری وەرزشی بایرن میونشنیش هەمان شتی گوت.

بابەتی زیاتر

Back to top button