ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

ئەستێرەیەکی هەڵبژاردەی فەڕەنسا وازهێنانی یەکجاری لە یاریکردن رادەگەیەنێت

"حەزدەکەم یاریی بکەم بەڵام جەستەم وەکوو جاران نییە"

Yariga App

یاریگا –

دیمیتری پایێت، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا وازهێنانی یەکجاری لە یاریکردن راگەیاند.

بەفەرمی، رۆژی یەکشەممە، 22ـی ئاداری 2026، پایێت لە تەمەنی 39 ساڵی وازهێنانی لە تۆپی پێ راگەیاند.

ئەستێرە فەڕەنسییەکە سەرەڕای بەردەوام پێشکەشکردنی ئاستی بەرز لە یارییەکان، بەبێ بردنەوەی هیچ نازناوێک کۆتایی بە ژیانی پیشەگەری هێنا.

لە 39ـەمین ساڵیادی لەدایکبوونم، بەفەرمی وازهێنانی خۆم لە تۆپی پێ رادەگەیەنم. خەونم ئەوە بوو ببمە یاریزانێکی پیشەگەر و بۆ ماوەی 20 ساڵ لە بەرزترین ئاستدا بەدەستم هێنا. هەروەها یاریشم بۆ هەڵبژاردەی نیشتیمانی کرد. ئەمە کۆتایی سەرکێشییەکی گەورەیە.

ئێستاش خواستی یاریکردنم زۆرە، بەڵام تەمەنم 39 ساڵە و جەستەم جیاوازە، نامەوێت ببمە بەشێک لە پڕۆژەیەک کە ناتوانێت لە %100 رۆڵی خۆمی تێدا بگێڕم.

ناوەڕاستکارە فەڕەنسییەکە 38 یاریی بە درێسی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کردووە و 8 گۆڵی کردووە. لەسەر ئاستی یانەکانیش زۆرترین یاریی بە درێسی مارسیلیا کردووە کە 326 یارییە، لەو ژمارەیەش 78 گۆڵی کردووە و 96 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروستکردووە.

دوایین یانەی پایێت ڤاسکۆ دی گاما بوو و لە هاوینی رابردوو رۆیشتنی لە یانە بەڕازیلییەکە راگەیاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button