یاریگا–
یەکێک لە کارگوزارەکانی یانەی مۆناکۆی فەڕەنسا لە یاریگای راهێنانەکانی یانەکەی لە کاتی کارکردن شاخێک بەسەریدا دەروخێت و بەم هۆیەوە گیانی لەدەستدەدات.
ماڵپەری فەرمی یانەی مۆناکۆی فەڕەنسا بڵاویکردەوە کارگوزارێکی یانەکەیان لە نزیک ئەو شاخەی کە لایەکی یاریگای راهێنانەکانی یانەکەیانی گرتووە لە کاتی کارکردندا شاخەکە بەسەریدا دادەڕمێت و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.
یاریگای راهێنانەکانی یانەی مۆناکۆی فەڕەنسا دەکەوێتە باشووری رۆژاوای فەڕەنسا و یەکێکە یاریگا جوانەکانی جیهان کە لە ناو دڵێ سروشتدایە.