عێراقکوردستان

هۆکاری شکستەکەی زاخۆ بەرامبەر مووسڵ ئاشکرا بوو

ئەیوب ئۆدیشۆ: کارتە سوورەکەی ئەحمەد ئیبراهیم کاریگەری هەبوو

Yariga App

یاریگا –

زاخۆ لەژێر سەرپەرشتی ئەیوب ئۆدیشۆی راهێنەری تیپەکە تووشی یەکەم شکست هات و راهێنەرەکەش هۆکاری ئەم شکستە ئاشکرا دەکات.

لە یارییەکی دواخراوی گەڕی 21ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، زاخۆ لە یاریگای نەجەف بە ئەنجامی 2 _ 0 بەرامبەر مووسڵ شکستی هێنا، دوای شەش یاریی کە پێنج سەرکەوتن و یەکسان بوونێکی هەبوو، یەکەم شکستی زاخۆ بوو لە ژێر سەرپەرشتی ئەیوب ئۆدیشۆی راهێنەر.

لەم یارییەدا هەریەک لە محەمەد سواڵە بە هۆی پێکان و حەسەن رائیدی بەرگریکار بەهۆی وەرگرتنی کارتی سوور بەرامبەر گەڕمە یارییان نەکرد، ئەیوب ئۆدیشۆ دوای کۆتایی هاتنی یارییەکەش هۆکاری شکستەکەیانی ئاشکرا کرد و گووتی:

دەرکردنی ئەحمەد ئیبراهیم بەکارتی سوور لە گێمی یەکەمی یارییەکە کاریگەری زۆری لەسەر ئێمە درووستکرد، یاریزانەکان نەیانتوانی ئاستێکی باش پێشکەش بکەن و ئەرکەکانیان بەباشی جێبەجێ نەکرد، هەوڵماندا گۆڵی یەکسان بوون تۆمار بکەین بەڵام بەهۆی رووخانی دەروونی یاریزانەکان گۆڵی دووەمیشمان لەسەر تۆمارکرا، وێڕای ئەوەی ئەوەی پێش یارییەکەش توانای دوو یاریزانمان لەدەستدا بوو.

بەم شکستە زاخۆ هەلی ریزبەندی پێنجەمی لە دەستدا و بە 40 خاڵ لە ریزبەندی حەفتەم مایەوە، گەڕی داهاتووش لە یاریگای خۆی و لە یارییەکی بەهێزدا رووبەڕووی شوڕتە دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button