ئیسپانیاگرنگترین

راهێنەرێکی گەورەی لالیگا دوور دەخرێتەوە

Yariga App

یاریگا –

پێگەی ماتیاس ئالمێیدا لەژێر پێداچوونەوەی خێرادایە و سێ بەربژێر بۆ شوێنگرتنەوەی دیاریکراون.

شکستی سێڤییا بەرامبەر ڤالێنسیا بووەتە خاڵی بڕیاردان، رۆژی یەکشەممە بەڕێوەبەرانی یانەکە کۆبوونەوەیەکی خێرایان ئەنجامدا و بڕیاریانداوە لە پشووی فیفا کات بە راهێنەرێکی نوێ بدەن کار بکات. بەگوێرەی گۆنزالۆ کۆرتۆتاس، رۆژنامەنووسی ناوداری ئیسپانی، سێڤییا بڕیاریی تەواوی داوە و پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ بەفەرمی رابگەیەنرێت.

سێڤییا تەنیا سێ خاڵ لە ناوچەی دابەزینەوە دوورە و ئالمێیداش هیچ شتێکی لەدەست نایەت. دەستپێکی راهێنەرەکە هیوای هاندەرانی بەرزکردەوە بەڵام کورتخایەن بوو. لە کۆی 32 یاریی ئەم وەرزە تەنیا 10 بردنەوەی هەیە، 15 یاریی شکستی هێناوە و پێنج یارییش یەکسانبووە.

سێڤییا سێ کەسی وەکوو جێگرەوە دەستنیشان کردووە، لیوس گارسیا پلازا، دیێگۆ مارتینێز و مانۆلۆ خیمینێز. دوورخستنەوەی ئالمێیدا تەنیا لەسەر کات وەستاوە، لەگەڵ ئەوەشدا دیاریکردنی جێگرەوە مەترسییەکی گەورەیە. گۆڕینی راهێنەر هیچ دڵنیاییەک نادات، بەڵام نەکردنی هیچ شتێکیش مەترسییەکەی زیاترە.

بابەتی زیاتر

Back to top button