ئیسپانیاگرنگترین

ئالڤارۆ ئاربێلوا لە راماڵینی گەورە راهێنەرەکان بەردەوامە

دییگۆ سیمیۆنی بووە قوربانییەکی دیکەی دەستی ریال مەدریدەکەی ئاربێلوا

Yariga App

یاریگا –

ئەنجامە باشەکانی ئالڤارۆ ئاربێلوا لەگەڵ ریال مەدرید بەردەوامە و دیێگۆ سیمیۆنی بووە سێیەم راهێنەری گەورە لەسەر دەستی راهێنەرە ئیسپانییەکە شکستبهێنێت.

ئاربێلوا دوای تەنیا دوو مانگ لەگەڵ ریال مەدرید، شکستی بە جۆزێ مۆرینیۆ، پێپ گواردیۆلا و دیێگۆ سیمیۆنی هێنا.

شەوی رابردوو لە دێربیی مەدرید، ریال مەدرید لە یاریگای بێرنابیۆ شکستێکی قورسی بە تیپەکەی دیێگۆ سیمیۆنی چەشت و مێرەنگی توانی بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2022ـەوە یارییەک لە ئاتلێتیکۆ مەدرید بباتەوە.

ئاربێلوا ریکۆردێکی دیکەی تۆمارکرد و ناوی چووە نێو لیستی راهێنەرە گەورەکانی ریال مەدرید و بووە سێیەم راهێنەری یانەکە لە ساڵی 2010ـەوە لەدوای جۆزێ مۆرینیۆ و سانتیاگۆ سۆلاری یەکەم دێربیی مەدرید بباتەوە.

ئاربێلوا بە سەرەتایەکی خراپ لەگەڵ لۆس بلانکۆس دەستیپێکرد و لە یەکەم یاریی وەکوو راهێنەری ریال مەدرید لە جامی شای ئیسپانیا لەسەر دەستی یانەیەکی پلە دوو دەرکرا، بەڵام ئێستا دۆخەکە پێچەوانەبووەتەوە، سەقامگیریی بۆ تیپەکەی دابینکردووە و رکابەریی لەسەر بردنەوەی لالیگا و چامپیۆنزلیگ دەکات.

ریال مەدرید بە کۆکردنەوەی 69 لە پلەی دووەمی لالیگا دێت و لە چامپیۆنزلیگیش سەرکەوتنی بۆ قۆناخی 8 مسۆگەر کردووە و رووبەڕووی بایرن میونشن دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button