ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید گەڕانەوەی ئەستێرەیەکی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید گەڕانەوەی ئێدێر میلیتاو، بەرگریکاری بەڕازیلی راگەیاند.

شەوی رابردوو 22ـی ئاداری 2026، ریال مەدرید لە دێربی مەدرید میوانداری ئاتلێتیکۆ مەدریدی کرد و 3-2 یارییەکەی بردەوە.

ئالڤارۆ ئاربێلوا، راهێنەری ریال مەدرید دوای یارییەکە موژدەیەکی بە هاندەرانی ریال مەدرید دا و ئاشکرایکرد، ئێدێر میلیتاو لە پێکانەکەی چاکبووەوە و بۆ یاریی داهاتووی یانەکە ئامادەیە.

میلیتاو لە 12ـی 8ـی ساڵی رابردوو تووشی پێکانی ماسوولکە بوو، بەو هۆیە چەند مانگێکە لە یاریکردن دابڕاوە.

گەڕانەوەی ئەستێرەی بەرازیلییەکە لەم کاتەدا سودێکی زۆری بۆ ئاربێلوا دەبێت، تیمەکە لە چامپیۆنزلیگ گەیشتووەتە قۆناخێکی هەستیار و لە چارەکی کۆتایی رووبەڕووی بایرن میونشن دەبێتەوە.

هاوکات گەڕانەوەی میلیتاو هەواڵێکی خۆشە بۆ بەرازیلییەکانیش بەوپێیەی تەنیا 80 رۆژ ماوە بۆ دەستپێکی مۆندیالی 2026.

بابەتی زیاتر

Back to top button