تەواو؛ ئەستێرەیەکی گەورە لالیگا جێدەهێڵێت

یاریگا –
ئانتوان گریزمان، هێرشبەری فەڕەنسی ریزەکانی ئاتلێتیکۆ مەدرید جێدەهێڵێت و روو لە خولی ئەمریکی دەکات.
رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، ئانتوان گریزمان لەگەڵ یانەی ئۆرلاندۆ سیتی ئەمریکی گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و روو لە خولی ئەمریکی دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە، گریزۆ تاوەکوو کۆتایی ئەم وەرزە لە ئاتلێتیکۆ مەدرید دەمێنێتەوە، پاشان لە مانگی تەمموز ماڵئاوایی لە یانە ئیسپانییەکە دەکات و پەیوەندی بە ئۆرلاندۆ سیتی دەکات.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، گرێبەستی هێرشبەرە 35 ساڵانییەکە لەگەڵ یانە ئەمریکییەکە بۆ ماوەی دوو وەرز دەبێت.
🚨🚨 ¡EXCLUSIVA MARCA! 🚨🚨
Griezmann viaja a Orlando para firmar por un equipo de la MLS pic.twitter.com/yzFett9U3N
— MARCA (@marca) March 23, 2026
گریزمان یاریی بۆ ریال سۆسیداد، ئاتلێتیکۆ مەدرید و بارسێلۆنا کردووە، بە درێسی سەرجەم یانەکان بەشداریی 556 یاریی کردووە، 204 گۆڵی کردووە و 98 گۆڵی دروستکردووە.
بە درێسی هەڵبژاردە فەرەنسا بەشداریی 137 یاریی کردووە و 44 گۆڵی کردووە و 38 گۆڵی دروستکردووە.
نازناوێکی مۆندیال، یەک نەیشنزلیگ، یەک لالیگا، یەک یۆرۆپالیگ، یەک سوپەری ئەوروپا و یەک نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیای بەدەستهێناوە.



