ئینگلتەراگرنگترینیاریگا

پێکانی ئەستێرەیەکی ئارسیناڵ راگەیەندرا

Yariga App

یاریگا –

لە شەوی دۆڕاندنەکەیان لە فیناڵی جامی کاراباو بەرامبەر مانچێستەر سیتی، پێکانی یاریزانێکی ئارسیناڵ راگەیەندرا.

ئەمشەو لە یاریگای وێمبڵی مان سیتی 2-0 لە ئارسیناڵی بردەوە و لە یەکەمین نازناوی وەرزەکە بێبەشی کردن ئەگەرچی تیمەکەی میکێل ئارتێتا هەر لەسەرەتای ئەم وەرزەوە بەبەهێزی خۆیان پیشانی رکابەرە نێوخۆیی و دەرەکییەکان دابوو.

نەهامەتیەکە تەنها ئەنجامەکە و لەدەستدانی جامەکە نەبوو، بەڵکوو ئەستێرەیەکی وەک ویلیام سالیباش دووچاری پێکان هاتووە کە رەنگە دوورکەوتنەوەی لە ماوەی پێشبینیکراو کەلێنێک بخاتە ریزی تۆپچیەکانەوە بۆ ئەو یاریانەی کە چارەنووسیان لە وەرزەکە دەستنیشان دەکات، بەتایبەت لە چامپیۆنزلیگ و پرێمەرلیگ.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریس هاوکینس، بەرگریکارە فەڕەنسیەکە لە پاژنەی پێیدا پێکانی بۆ دروستبووە، بەو هۆیەشەوە لە یارییەکانی هەڵبژاردەکەی دادەبڕێت کە 26 و  29ی ئەم مانگە لە دوو رووبەڕووی دۆستانەدا بەرامبەر بەڕازیل و کۆڵۆمبیا یاریی دەکەن. بۆ پڕکردنەوەی شوێنەکەشی لەگەڵ کەڵەشێرەکان، سوود لە تواناکانی ماکسین لاکروکسی یاریزانی کریستاڵ پاڵاس وەردەگیردرێت، ئەوەش دەبێتە یەکەمین دەرفەتی نێودەوڵەتی بۆ ماکسین.

هێشتا بەفەرمی ماوەی دوورکەوتنەوەی سالیبا رانەگەیەندراوە. لەگەڵ تەواوبوونی پشووە نێودەوڵەتیەکان ئارسیناڵ لە دوو یاریی گرنگدا لە 4 و 7ی مانگی داهاتوو رووبەڕووی یانەکانی ساوسامپتن لە چارەکی کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا و، سپۆرتینگ لە یاریی چوونی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەبێتەوە کە هێشتا دیار نییە سالیبا تا ئەوکات دەگەڕێتەوە یاخود نا.

بابەتی زیاتر

Back to top button