ئیسپانیاگرنگترین

دوایین زانیاریی لەسەر مانەوەی لیڤاندۆڤسکی لە بارسێلۆنا

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی نزیک دەبێتەوە لە کۆتا مانگەکانی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا و کامپی یاریزانەکە هەڵسەنگاندن بۆ بژاردەکان دەکەن.

هێرشبەرە پۆڵەندیەکە لە ساڵی 2022 بە گرێبەستێکی چوار ساڵی لە بایرن میونشنەوە پەیوەندی بە یانە کەتلۆنیەکەوە کرد.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فابریزۆ رۆمانۆ ئاشکرایکردووە، ئێستا کامپی یاریزانە سەرقاڵن بە هەڵسەنگاندنی بژاردەکان. لەنێویاندا، مانەوەی لیڤا بۆ وەرزێکی دیکە بە رێککەوتنێکی کورتخایەین لەگەڵ بارسا.

لەلایەکی دیکەوە یانەکانی خولی ئەمریکی و چەند یانەیەکی تر بەپەرۆشن بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ گۆڵکارە پۆڵەندیەکە.

یەکێک لەو هۆکارانەی کە بارسا بیر لە بەڕێکردنی لیڤاندۆڤسکی دەکاتەوە، هەڵکشانی تەمەنیەتی کە نزیکدەبێتەوە لە 38 ساڵ، ئەوە و هەروەها مووچەکەیەتی. بۆیە، وەک سەرچاوەکان باسیانکردووە، ئەگەر یانە ئیسپانیەکە بڕیار لە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەشی بدات بۆ دوایی هاوینیشی، ئەوا بە مووچەیەکی کەمتر لە کامپ نۆ دەیهێڵنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button