
یاریگا –
پاو کوبارسی و جێرارد مارتن، لەژێر سەرپەرشتی هانزی فلیک دووانەیەکی بەهێزیان دروستکردووە و پارێزگاریی لە گۆڵی بارسێلۆنا دەکەن.
رۆژنامەی مۆندۆدێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، کوبارسی و مارتن هاوسەنگی و سەقامگیرییان بۆ هێڵی بەرگری بارسێلۆنا گەڕاندووەتەوە و پێگەی خۆیان بە شێوەی سەرەکی قایمکردووە.
❗️ Gerard Martin is the centre-back who has won the most aerial duels in La Liga this season (71%).
— @mundodeportivo pic.twitter.com/7mSXBf0rSV
— Barça Universal (@BarcaUniversal) March 22, 2026
پاو کوبارسی
کوبارسی تەمەن 19 ساڵ، لە کۆی 39 یاریی لە 36 یارییدا بە سەرەکی بەشداریی کردووە و یەکەم بەرگریکارە لە لالیگا زۆرترین پاسی دروستی بە هاوڕێکانی دابێت بە (1,931) پاس. کوبارسی لە رووی تاکتیکییەوە یارمەتیدەرێکی باشی جێبەجێکردنی سیستەمەکەی فلیکە و لەم وەرزە تەنیا سێ کارتی زەردی بە روودا بەرزکراوەتەوە.

جێرارد مارتن
لە لایەکی دیکەوە، جێرارد مارتنی تەمەنی 24 ساڵ، لە کۆی 40 یاریی لە 26 یارییدا بە سەرەکی بەشداریی کردووە، توانیوەیتی لە %71 رووبەڕووبوونەوە دووانییەکان بباتەوە، ئەوەش زۆرترین رێژەیە لەسەر ئاستی خولەکە. مارتن توانای خوێندنەوەی هێرشەکانی هەیە ئەوەش کوالێتییەکی نوێی بە هێڵی بەرگری بارسا بەخشیوە، هەروەها توانای دروستکردنی هەلی گۆڵکردنیشی هەیە.




