ئه‌ڵمانیائیسپانیادەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

ریال مەدرید چاودێریی فلۆریان ڤێرتزی نوێ دەکات

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید بۆ چەندین مانگ ناوی بە فلۆریان ڤێرتزەوە بەسترابووەوە بەڵام ئێستا بەدوای یاریزانێکەوەن کە بە ئەستێرە ئەڵمانییەکە بەراورد دەکرێت.

ریال مەدرید هەمیشە بەدوای ئەستێرەی ئامادە و بەهرەمەندەکانی داهاتوودا دەگەڕێت، بەگوێرەی فیخاچێس، برایان گرودا یەکێکە لەو ناوانەی لە لیستی چاودێریی یانەکەیە. ناوەڕاستکارە ئەڵمانییەکە ئیستا یاریی بۆ لایپیزیگ دەکات، کە لە گواستنەوەی زستانە لە برایتنەوە پەیوەندی پێوە کردوون. لەو کاتەوەی گەڕاوەتەوە بۆندسلیگا لە دۆخێکی زۆر باشدایە، لە حەوت یاریی سەرەتای خولدا، سێ گۆڵی کردووە و دوو گۆڵیشی دروستکردووە. بەدیاریکراویش دوایین دەرکەوتنی ئاستێکی سەرنجڕاکێشی پێشکەشکرد، کاتێک لە بردنەوەیان بەرامبەر هۆفنهایم دوو گۆڵی کرد. لە ئەڵمانیا بە بەهرەمەندێکی گەورە ناودەبرێت و بەردەوام بەراوردی فلۆریان ڤێرتز دەکرێت، بەهۆی شێوازی یاریکردنی وەکوو یارییساز و مەترسییەکانی لەڕووی هێرشبردنەوە.

گواستنەوەی گرودا بۆ زەبەلاحەکانی ئیسپانیا ئاسان نابێت، برایتن 2024 بە بڕی 31 ملیۆن یۆرۆ لە ماینزەوە گواستییەوە و لەو کاتەوە نرخەکەی بەرزبووەتەوە، هەندێک لە سەرچاوەکان بەهاکەی بە 40 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنن. ئەگەر ریال مەدرید بیەوێت بیکڕێت بە ئەگەری زۆرەوە برایتن بەرامبەر دەستبەرداربوون لێی داوای پارەیەکی زۆر دەکات.

بۆ ئێستا پێشبینی دەکرێت ریال مەدرید بەردەوام بێت لە چاودێریکردنی بەرەوپێشچوونی لە لایپیزیگ پێش ئەوەی بڕیاری کۆتایی بدەن. خودی گرودا پێشووتر باسی لەوە کردبوو کە یاریکردن بۆ یانە گەورەکانی وەکوو ریال مەدرید، بایرن میونشن یان بارسێلۆنا بۆ کاروانی وەرزشیی ئەو خەونێکی گەورەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button