ئه‌ڵمانیاگرنگترین

بۆروسیا دۆرتموند و بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەکە جیادەبنەوە؛ بە رەزامەندی هەردوولا دەبێت

Yariga App

یاریگا –

سێباستیان کەیل بەڕێوەبەری وەرزشیی بۆروسیا دۆرتموند بە رێککەوتنی هاوبەش لەگەڵ یانەکە وازی لە پۆستەکەی هێنا.

کەمێک لەمەوبەر بۆروسیا دۆرتموند بەفەرمی رۆیشتنی بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەکە، سێباستیان کەیلی راگەیاند. یانەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە کۆتایی هێنان بە گرێبەستی نێوانیان بە رێککەوتنی هاوبەشی هەردوولا بووە و دەڵێن:

سوپاسی سێباستیان دەکەین بۆ بەرپرسیارییەتییەکەی، ناسنامەی لەگەڵ یانەکە و دەستکەوتەکانی، هیوای باشترینی لە داهاتوو بۆ دەخوازین.

سێباستیان کەیلیش دوای جێهێشتنی یانەکە پەیامێک دەنێرێت و دەڵێت:

لە باشترین زیاتر هیوای هیچی دیکە بۆ یانەکە لەگەڵ بەڕێوەبەری نوێ و بەردەوامی لە سەرکەوتن ناخوازم. بۆ من مایەی شانازی بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button