ئینگلتەراگرنگترین

لیام رۆسێنیۆر دەنگۆکان رەتدەکاتەوە و کێشەکان دەستنیشان دەکات

راهێنەرەکەی بلووز بەرگری لە یاریزانەکانی دەکات

Yariga App

یاریگا –

لیام رۆسێنیۆر، راهێنەری چێڵسی سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن یاریزانەکانی پشتیان لێ کردووە و هەوڵ بۆ بردنەوەی یارییەکان نادەن.

چێڵسی کەوتووەتە دۆخێکی هەستیار و رێگای بردنەوەی ونکردووە، لە گەڕی 31ـی یارییەکانی پڕێمەرلیگ بووە میوانی ئێڤەرتن، 3-0 یارییەکەی دۆڕاند و تاڵاوی چوارەمین شکستی یەک بەدوای یەکی کرد.

ئەم شکستە برینەکانی بلووزی قوڵترکردەوە کە پێش ئەم یارییە لە سێ یاریی رابردوو بەرامبەر نیوکاسڵ یونایتد لە پرێمەرلیگ دۆڕابوو، لە چامپیۆنزلیگیش لەسەر دەستی پاریس سان جێرمان کرایە دەرەوە. بە کۆی هەرسێ یارییەکە چێڵسی 12 گۆڵێ لێ کراوە و لەبەرامبەردا تەنیا دوو گۆڵی لە تیپەکانی بەرامبەری کردووە.

لیام رۆسێنیۆر، راهێنەری چێڵسی

سەرەڕای ئەنجامە خراپەکان، راهێنەرەکەی بلووز رەتیدەکاتەوە یاریزانەکان کەمتەرخەم بن و دووپاتیکردەوە هەمیشە هەموو توانای خۆیان لە یارییەکاندا خستووەتەگەڕو ئێنزۆ فێرناندێز بە نموونە دەهێنێتەوە کە تاوەکوو دوایین خولەکی هەوڵی داوە.

پێم وانییە کێشەکەمان کەمی هەوڵ و کۆشش بێت، پێم وایە کێشەکە ئەوەیە تیپەکە بە تەواوەتی باوەڕی بە خۆی نییە. هەستم کرد ئێنزۆ فێرناندێز تاوەکوو دوایین خولەک لە هەوڵدان بەردەوام بوو.

لیام لە 10ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ لەگەڵ چێڵسی دەستبەکاربوو، لەو کاتەوە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 19 یاریی بەڕێوەبردووە؛ 10 یاریی بردووەتەوە، لە حەوت یارییشدا تووشی شکست هاتووە و دوو یارییش یەکسان بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button