ئەستێرەیەکی مانچێستەر سیتی خۆی پێشکەشی بارسێلۆنا دەکات
لەپێناو بارسا ئامادەیە مووچەکەی کەم بکاتەوە

یاریگا –
بێرناردۆ سیلڤا، ناوەڕاستکاری مانچێستەر سیتی دەیەوێت پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات و یانەکە بڕیاری کۆتایی دەدات.
رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، سیلڤا چەندین گرێبەستی لە یانەکانی دیکەوە بۆ هاتووە، بەڵام یاریزانەکە خواستی یاریکردنی بۆ بارسێلۆنا هەیە و لە رێگای خۆرخێ مێندێش، بریکاری کارەکانی، خۆی پێشکەشی یانە کاتالوونییەکە کردووە.
👀 La encrucijada del Barça con el fichaje de Bernardo Silva
🔜 El futbolista portugués se ofrece, pero quiere resolver pronto su futuro
✍️ L. Miguelsanzhttps://t.co/uIrb4LKYDQ
— Diario SPORT (@sport) March 22, 2026
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، سیلڤا داخوازی دارایی گەورەی لە بارسێلۆنا نییە و بە کەمکردنەوەی مووچەکەشی رازییە، بەڵام یانەکە گرێبەستکردن لەگەڵ سیلڤا رەتدەکاتەوە، چونکە چەندین یاریزانی لە هەمان پێگەی یاریکردنی سیلڤا هەیە و گواستنەوەی بە کارێکی دروست و گونجاو نازانت، کاری لەپێشینەی بارسێلۆنا لە بازاڕی گواستنەوە، هێنانی بەرگریکارێک و هێرشبەرێکە.
گرێبەستی ناوەڕاستکارە پۆرتوگالییەکە لە هاوینی ئەمساڵ لەگەڵ مانچێستەر سیتی بەسەردەچێت و نیازی نوێکردنەوەی نییە.
سیلڤا لەم وەرزە 41 یاریی بە درێسی مان سیتی کردووە، سێ گۆڵی کردووە و پێنج گۆڵیشی دروستکردووە.



