ئه‌ڵمانیائه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

کیمیچ هەڕەشە لە ریال مەدرید دەکات

تۆڵه‌ی خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

جۆشوا کیمیچ، ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن، بە راشکاوی باسی لە رووبەڕووبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی بەرامبەر ریاڵ مەدرید کرد كه‌ قۆناخی چارەکی کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا به‌رامبه‌ر یه‌كتر یاریی ده‌كه‌ن.

کیمیچی 31 ساڵ بە تۆڕی (Sky Sports)ی ئەڵمانی راگەیاند:

“چاوەڕوانییەکی زۆر هەیە؛ لەو کاتەوەی پەیوەندیم بەم تیپەوە کردووە چەندین جار بەرامبەر ریاڵ مەدرید یاریمان کردووە، بەڵام لە هەموو جارەکاندا کراینە دەرەوە.”

هەروەها گوتیشی:

“لە زۆربەی جارەکاندا ئێمە تیپە لاوازەکە نەبووین، بەڵکو تەنیا بێبەخت بووین. ئێستا کاتی ئەوە هاتووە ئەمە بگۆڕین، ئێمە لە بارودۆخێکی دەروونی زۆر باشدان و بە پەرۆشەوە چاوەڕێی ئەم یارییە دەکەین.”

کیمیچ تاوه‌كو ئێستا پێنج یاری بەرامبەر ریاڵ مەدرید كردووه‌  و بایرن میونشن لە هیچ کامیاندا سەرکەوتوو نەبووە؛ تێیدا سێ جار دووچاری شکست بوون و دوو جاریش بەرامبەربوون، ئەمە جگە لە شکستێکی تر کە کیمیچ لەسەر کورسی یەدەگ بینەر بووه‌.

ئەم لێدوانانەی کیمیچ دوای سەرکەوتنە گەورەکەی باڤاری هات بەرامبەر یۆنیۆن بەرلین بە ئەنجامی 4-0، براوه‌ بوون کە بەهۆیەوە پێگەی خۆیان لە پێشەنگی خولی ئەڵمانی بەهێزتر کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button