
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی هەفتەی 29 خولی ئیسپانیا بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری رایۆ ڤاییكانۆ دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 16:00 بەكاتی هەولێر بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری رایۆ ڤاییكانۆ بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 29 خولی ئیسپانیا.
پڕۆفایلی یاریی

بارسێلۆنا لەم وەرزەدا دەیەوێت پارێزگاری لە نازناوەكەی بكات و بە جیاوازی چوار خاڵ لە پێش ریال مەدریدەوەیە.
بارسێلۆنا لەم وەرزەدا لە كۆی 28 یاریی، 23 یاریی بردووەتەوە، یەک یاریی یەكسان بووە و چوار یارییش دۆڕاوە.
بەكۆكردنەوەی 70 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگای ئیسپانیا دێت.
لە بەرامبەردا رایۆ ڤاییكانۆ لە كۆی 28 یاریی حەفت یاریی بردووەتەوە، یازدە یاریی یەكسان بووە و دە یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 32 خاڵ لە ریزبەندی چواردەیەمی لالیگای ئیسپانیا دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
بارسێلۆنا بە بێ ژوول كۆندێ، بالدێ، دی یۆنگ و كریستێنسن رووبەڕووی رایۆ ڤاییكانۆ دەبێتەوە و بەشداریكردنی ئێریک گارسیاش گومانی لەسەرە.
رایۆ ڤاییكانۆ بە بێ مێندی رووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا
گارسیا
چاڤی ئێسپارت، كوبارسی، جێرارد مارتین، كانسێلۆ
پێدری، بێرناڵ
یامال، ئۆلمۆ، رافینیا
فێران
پێکهاتەی پێشبینیکراوی رایۆ ڤاییكانۆ
باتالا
راتسو، لیخوینی، فیلیپی، چاڤاریا
كیس، دیاز
دی فوتۆس، ئیسی، گارسیا
ئالیماو



