
یاریگا –
ئەمشەو ئێڤەرتن برینەکانی چێڵسی هێندەیتر قووڵترکردەوە کە توانی 3-0 لە میوانە لەندەنیەکەی بباتەوە.
ئێڤەرتن لە هەفتەی 31 سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا و کۆی خاڵەکانی گەیاندە. ئێستا تەنها 5 خاڵ لە ناوچەی گەیشتن بە چامپیۆنزلیگ دوورە و رکابەری یانەکانی لیڤەرپوو، چێڵسی و برێنتفۆرد دەکات بۆ بلیتی ئەو پاڵەوانێتیە ئەوروپیە یان لانی کەم یۆرۆپالیگ.
ئەوەی بووە جێی سەرنج، ئاهەنگگێڕانی دوو ئەستێرە ئەفریقیەکەی ئێڤەرتن بوو لە کاتی گۆڵی سێیەمی ئیلیمان ئێندیایێی سەنیگالی.
سەنیگالییەکان چەند رۆژێکە دووچاری کێشەیەکی کەم وێنە بوونەتەوە کە یەکێتی تۆپی پێی ئەفریقا بڕیاریدا نازناوی جامی نەتەوەکانی ئەفریقایان لێوەربگرێتەوە و لە بەرامبەردا مەغریبی وەک پاڵەوان ناساند، ئەوەش لەپای ئەو رەفتار و هەڵسوکەوتانەی زۆرینەی یاریزانانی سەنگیگال بە ستافی راهێنەرانیشەوە ئەنجامیاندا لە فیناڵی پاڵەوانێتیەکە.
ئەمشەو ئەو دوو ئەستێرەیەی ئێڤەرتن کە تەنیا دوو یاریزانی ئەفریقین لە ریزەکانی ئێڤەرتن، هاوشێوەی راهێنەر و یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکەیان جەختیان کردەوە کە نازناوەکە نادەنەوە.
لە چەند رۆژی رابردوودا راهێنەری سەنیگال جامەکەی بردە بنکەی سەربازی وڵاتەکە و لەگەڵ سوپای سەنیگالدا نمایشیان کرد وەک ئاماژەیەکی توند کە دەستبەرداری نازناوەکە نابن.
پەرەسەندنێکی مەترسیدار لە ئاکامەکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا
سەنیگال بەو نازناوەی 2025م تەنها دوو جار لە مێژووی خۆیاندا بوونەتە پاڵەوانی کیشوەرەکەیان. جاری یەکەم وەشانی 2021 بوو.
جۆری ئاهەنگگێڕانی ئیلیمان و ئیدریسا بە پەنجەکانی دەستیان جەختیان لەوە کردەوە کە ئەوان خاوەنی دوو نازناون و ناتوانرێت لێیان وەربگیردرێتەوە.
ئێندیایێ روویکردە کامێرای نێو یارییەکە و وتی “ئێمە پاڵەوانی ئەفریقاین”
🏆🇸🇳 Iliman Ndiaye after another super game: “We are champions of Africa!”.
Him and Gueye were reminding about two titles for Senegal; not just one. ✌🏻 pic.twitter.com/QR6JJzGbTN
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) March 21, 2026



