ئیسپانیاگرنگترین

بۆ دێربی ئامادەن؛ دوو ئەستێرەی ریال مەدرید گەڕانەوە

Yariga App

یاریگا –

رۆژێک پێش دێربی مەدرید ئەستێرەیەکی ریال مەدرید گەڕایەوە و بەتەواوی چاکبووەتەوە.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، ئالڤارۆ کارێراس، بەرگریکاری ئیسپانی بەشداریی تەواوی مەشقەکانی ئەمڕۆی ریال مەدریدی کردووە %100 لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاتلێتیکۆ مەدرید ئامادەیە.

کارێراس لە 9ـی ئەم مانگەوە بەهۆی پێکان دوورکەوتووەتەوە و لە سێ یاریی رابردووی ریال مەدرید بەشداریی نەکردووە.

هاوکات پێشبینی دەکرێت، جود بێڵینگهام، ئەستێرەی ئینگلیزی بۆ دێربی مەدرید ئامادەبێت کە ئەو یاریزانە نزیکەی 50 رۆژە بەهۆی پێکان دوورکەوتووەتەوە.

سبەی یەکشەممە 22ـی ئازاری 2026، کاتژمێر 23:00 بەکاتی هەولێر، ریال مەدرید لە یارییەکانی گەڕی 29ـی لالیگا میوانداری ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button