ئینگلتەراگرنگترین

جێرارد بەرگری لە ئەستێرەیەکی ریال مەدرید دەکات

Yariga App

یاریگا –

ستێڤن جێرارد، ئەفسانەی لیڤەرپوول بەرگری لە ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد، بەرگریکاری ریال مەدرید دەکات.

دوێنێ هەینی 20ـی ئازاری 2026 تۆماس تۆخێل لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرای بۆ یارییەکانی ئەم مانگە ئاشکرا کرد، 35 یاریزانی بانگهێشتکردووە، بەڵام ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد، بەرگریکاری ریال مەدریدی درووخستووەتەوە.

ستێڤن جێرارد، ئەفسانەی لیڤەرپوول لە بڕیاری راهێنەرە ئەڵمانییەکە نیگەرانە و پێی وایە توخێل هەڵەیەکی گەورەی کردووە و لە یارییە گەورەکان پێویستیان بە تواناکانی ترێنت دەبێت.

دوورخرانەوەی ئاڕنۆڵد لەلایەن تۆماس توخێل تووشی سەرسوڕمانی کردم.

ترێنت یەکێکە لە باشترین 35 یاریزانەکانی ئینگلتەرا؟ بێگومان وەڵامەکە بەڵێیە. کاتێک رووبەڕووی ئەو تیمانە دەبیتەوە بەرگرییەکی تووند دەکەن پێویستت بە یاریزانێکە بە پاسێک یارییەکە بکاتەوە، ترێنتیش ئەو یاریزانەیە.

بڕیارەکەی توخێل بێهیوای کردم.

ئینگلتەرا لە 27 و 31ـی ئەم مانگە لە دوو یاریی دۆستانە رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی ئوروگوایی و ژاپۆن دەبێتەوە.

ئینگلتەرا لە جامی جیهانی 2026 لە کۆمەڵەی L شانبەشانی هەڵبژاردەکانی کڕواتیا، گانا و پەنەما یاریی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button