ئیسپانیاگرنگترین

لە کریستیانۆمدا بۆیە نەیانهێشت راهێنان بکەمەوە؛ یاریزانێکی پێشووی ریال مەدرید چیرۆکێک دەگێڕێتەوە

Yariga App

یاریگا –

مانو هێرناندۆ کە یاریزانی ئەکادیمیای ریال مەدرید بووە و چەندین جار لەگەڵ تیمی یەکەم راهێنانی کردووە، چیرۆکێکی خۆی لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەگێڕێتەوە.

مانو هێرناندۆ کە ئێستا تەمەنی 27 ساڵە، لە 2017 پەیوەندی بە ئەکادیمیای ریال مەدریدەوە کرد و بۆ ماوەی سێ وەرز لەوێ مایەوە. ئەو بەفەرمی بەشێک بوو لە تیمی کاستیا، بەڵام جاروبار لەگەڵ ئەستیرە سەرەکییەکان راهێنانی دەکرد. تەنانەت دەرفەتی ئەوەی هەبوو لەگەڵ ئەستێرەکانی وەکوو سێرجیۆ رامۆس و کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەشداریی راهێنانەکانی ئامادەکاریی پێش وەرز بکات.

لە راستیدا لەبارەی ئەستێرە پۆرتوگالییەکەوە چیرۆکێکی هەیە کە بێگومان هەرگیز لەبیری ناکات. مانو ئێستا یاریزانی رایسنگ سانتاندێرە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کادینا سێر رووداوەکەی بیر دەکەوێتەوە و دەڵێت:
بە رێکەوت لە کریستیانۆ رۆناڵدۆمدا. بەڕاستی بە رێکەوت بوو، هەر نەشمویست قاچمی لێبدەم، بەڵام جووڵەیەک هەبوو کە پێموابوو بەدڵنیاییەوە دەگەمە تۆپەکە، بۆیە خۆم خشاند. ئەو کەمێک قاچی بەر تۆپەکە کەوت و منیش بە لێدانێکی خراپ لە سەرووی پاژنەی پێیمدا. بەخۆمم گوت ‘ئای خودایە، ئەوە چیم کرد؟’ بۆ تەواوی ساڵەکە نەگەڕامەوە راهێنانەکان لەگەڵیان. پێموابێت رووداوەکە لە مانگی ئازار بوو، بۆیە زۆری نەمابوو وەرزەکە تەواو بێت، بەڵام ئەو وەرزە نەگەڕامەوە راهێنانەکانی تیمی یەکەم.

هێرناندۆ درێژەی بە قسەکانیدا و گوتی:
ئەو ساڵە بوو کە کریستیانۆ رۆیشت بۆ یوڤێنتوس، ساڵی دواتر منیش گەڕامەوە راهێنانەکان لەگەڵ تیمی یەکەم. دواتر هەواڵ بڵاوبووەوەکە هەندێک شتیان دەگوت وەکوو ‘ئەو یاریزانەی ئەکادیمیا کە کاروانی وەرزشیی وێرانکرد.’ لەبەر خۆمەوە گوتم ‘واو، چیرۆکەکە خەریکە لە کۆنتڕۆڵ دەردەچێت.’ هەروەها هەواڵ هەبوو کە دەیانگوت هەرگیز نەگەڕاومەتەوە تیمی یەکەم و لێم قەدەخەکراوە، بەڵام ئەوە درۆیە. راستە بۆ کۆتا دوو یان سێ مانگەکانی وەرزەکە نەگەڕامەوە، بەڵام لە هاویندا گەڕامەوە. لەڕاستیدا بۆ ئامادەکارییەکانی پێش وەرزی داهاتوو منیان دەویست بەڵام بەهۆی پێکانەوە نەمتوانی بچم، پشتیان پێدەبەستم.

بابەتی زیاتر

Back to top button