ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر یونایتد سکاڵای یاسایی لەسەر ناوبژیوانی یارییەکەی بۆرنمس تۆمار دەکات

مان یونایتد رێکاری یاسایی بەرامبەر ستوارت ئاتوێڵ دەگرێتەبەر

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد بە فەرمی سکاڵای یاسایی لە دژی ستوارت ئاتوێڵ، ناوبژیوانی یارییەکەی بۆرنمس تۆمار دەکات.

شەوی رابردوو، لە گەڕی 29ـی یارییەکانی پرێمەرلیگ مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ڤایتاڵیتی بووە میوانی بۆرنمس، یارییەکە بە ئەنجامی 2-2 بە یەکسان بوون کۆتایی هات و شەیتانە سوورەکان دوو خاڵی گرنگیان لەدەستدا.

لەدوای یارییەکە، مایکڵ کاریک، راهێنەری کاتی مانچێستەر یونایتد نیگەرانی خۆی لە بڕیارەکانی ناوبژیوان دەربڕی و رایگەیاند دوو لێدانی سزای هاوشێوە هەبووە بەڵام ناوبژیوانی یارییەکە مامەڵەی جیاوازی لەگەڵ کردوون.

هاری ماگوایەر، بەرگریکاری مانچێستەر یونایتد لە یارییەکە بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، دوای ئەوەی لە لەنێو هێڵی سزا، ئیڤانڵسن، هێرشبەری بۆرنمسی راکێشا، دواتریش حاڵەتی گوماناوی لەسەر ئامەد دیالۆ هەبوو بەڵام ناوبژیوانی لێدانی سزای هەژمار نەکرد.

کاریک لێدانە پێی وایە ناوبژیوان ستەمی لێ کردوون و لێدانی سزای بۆ هەژمار نەکردوون؛

ئەگەر ئەوەی بۆرنمس لێدانی سزا بێت، کەواتە حاڵەتەکەی دیالۆش لێدانی سزایە، تێناگەم چۆن ناکرێت ئەوە بە پێناڵتی هەژماربکات.

هاوکات، بڕونۆ فێرنادێش، کاپتنی مان یونایتد ناڕەزایی خۆی دووپاتکردەوە و رایگەیاند نازانێت بۆچی ڤار دەستتێوەردانی لە رووداوەکە نەکردووە.

مانچێستەر یونایتد بە کۆکردنەوەی 55 خاڵ پلەی سێیەمی ریزبەندی گرتووە و چاوی لەوەیە سەرکەوتن بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو مسۆگەر بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button