ئینگلتەراگرنگترین

زانیاری نوێ؛ مانچێستەر یونایتد گرێبەستی دوو یاریزان نوێدەكاتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی نزیكە لە نوێكردنەوەی گرێبەستی هاری ماگوایەر و كۆبی مەینوو یاریزانانی یانەكەی.

هاری ماگوایەر لە هاوینی 2019 لە ریزەكانی لێستەر سیتی بە بەهای 87 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە كرد و گرێبەستەكەی ئێستای لە هاوینی ئەمساڵ بەسەردەچێت.

كۆبی مەینوو لە 2022 لە لاوانی مانچێستەر یونایتدەوە بۆ تیمی یەكەم بەرزكرایەوە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی دەیڤد ئۆرنشتاین، مانچێستەر یونایتد نزیكە لە رێككەوتن لەگەڵ هاری ماگوایەر و كۆبی مەینوو بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكانیان.

شەیتانە سوورەكان دەیانەوێت گرێبەستی كۆبی مەینوو تاوەكو 2031 نوێبكاتەوە، هەروەها گرێبەستێک بۆ ماوەی ساڵێك و بژاردەی نوێكردنەوەی بۆ ساڵی دواتر پێشكەشی هاری ماگوایەر كردووە.

مانچێستەر یونایتد بە كۆكردنەوەی 54 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی پرێمەرلیگ دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button