
یاریگا –
بێپ گواردیۆلای ئیسپانی، راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی، پێش رووبەڕووبوونەوەی یانەی ئارسیناڵ لە یاری کۆتایی جامی يانهكانى ئینگلتەرا، سوپرایزێکی گەورەی راگەیاند.
گواردیۆلا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد کە بڕیاری کۆتایی خۆی داوە بۆ ئەوەی له یاریی بەرامبەر ئارسینا جیمس ترافوردی گۆڵپارێزی لاو لە پێکهاتەی سهرهكی تیپەکەی بێت.
“The relationship is completely different after his five or six years in London.”
Pep Guardiola on his relationship with Mikel Arteta amid the growing rivalry between Arsenal and Man City 🤝 pic.twitter.com/9WqthBDc0U
— Sky Sports News (@SkySportsNews) March 20, 2026
ترافورد 23 ساڵ یەکێکە لە دەرچووانی ئەکادیمیای یانەی سیتی؛ ئەو لە سێ یاری یەکەمی ئەم وەرزەی خولی ئینگلیزی وەک سەرەکی یاری کرد، بەرلەوەی یانەکە لە کۆتا رۆژی بازاڕی گواستنەوەکانی هاوینەدا گرێبەست لەگەڵ دۆنارۆمای گۆڵپارێزی ئیتاڵی واژۆ بکات.
گواردیۆلا باس لە گۆڕانی پەیوەندییەکەی لەگەڵ میکێل ئارتێتا دەکات و دەڵێت:
“پەیوەندییەکەمان دوای پێنج یان شەش ساڵ مانەوەی ئەو لە لەندەن بە تەواوی جیاوازە.
هەروەها گواردیۆلا سەبارەت بەوەی کە یانەکانی پریمەرلیگ هەوڵ دەدەن شێوازی یاریی ئارسیناڵ کۆپی بکەنەوە، ئاماژەی بەوە کرد:
“بە شێوەیەکی ئاسایی ئەمە روودەدات؛ ئەو تیمانەی دەبنە براوە، تیمەکانی تریش مەیلیان بۆ ئەوە هەیە کە لاساییان بکەنەوە.”
ئەم گۆڵپارێزە لاوە لەگەڵ مانچستەر سیتی لەم وەرزەدا بەشداری لە 12 یاریدا کردووە، 10گۆڵیلێکراوە و لە پێنج یاریدا توانیویەتی پارێزگاری لە خاوێنی تۆڕی گۆڵەکەی بکات.
گواردیۆلا هیوادارە بۆ پێنجەمین جار لە مێژوویدا نازناوی جامی ئینگڵتهرا بەدەستبهێنێت، کاتێک یەکشەممە لە یاریگای وێمبڵی رووبەڕووی یانەی ئارسیناڵ دەبێتەوە.



