چامپیۆنزلیگگرنگترین

قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ ریکۆردێکی مێژوویی تۆمارکردووە

Yariga App

یاریگا –

ئەم وەشانەی چامپیۆنزلیگ کە دووەم وەرزیەتی لەسەر شێوازی سیستمە نوێیەکە، ریکۆردێکی مێژوویی تێدا تۆمارکراوە.

هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوەی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلگ تەواوبوو، ناسنامە و ربووبەڕووبوونەوەی یانە سەرکەوتووەکان بۆ چارەکی کۆتایی ئاشکرابوو کە زۆرێکیان بە ئەنجامی گەورە رکابەرەکانیان تێپەڕاند یاخود هەردوو تیمی دژبەر دەستەوەستان نەبوون لە هەژاندنی تۆڕی یەکتر. بەوەش گەورەترین ژمارەی گۆڵ لە مێژووی قۆناخی 16ی پاڵەوانێتیەکەدا تۆمارکرا.

تا پێش ئەم ساڵ، ژمارە پێوانەییەکە لە رووی زۆرترین ژمارەی گۆڵ لە قۆناخی 16 بە ناوی وەرزی 2016/17 تۆمارکرابوو کە 62 گۆڵ بوو، بەڵام لەم وەشانەدا ئەو ریکۆردە شکێندرا و گەیشتە 68 گۆڵ کە زۆرترینە بەدرێژایی مێژووی چامپیۆنزلیگ.

ئەمانە ئەنجامی هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوەی قۆناخی 16 بوون:

گالاتاسەرای X لیڤەرپوول (1-0)

لیڤەرپوول X گالاتاسەرای (3-0)

 

نیوکاسڵ X بارسێلۆنا (1-1)

بارسێلۆنا X نیوکاسڵ (7-2)

 

ئاتاڵانتا X بایرن میونشن (1-6)

بایرن میونشن X ئاتاڵانتا (4-1)

 

ئاتلێتیکۆ مەدرید X تۆتنهام (5-2)

تۆتنهام X ئاتلێتیکۆ مەدرید (3-2)

 

ریال مەدرید X مان سیتی (3-0)

مان سیتی X ریال مەدرید (1-2)

 

بۆدۆگلیمت X سپۆرتینگ (3-0)

سپۆرتینگ X بۆدۆگلیمت (5-0)

بابەتی زیاتر

Back to top button