زاخۆعێراقکوردستان

شێرکۆ کەریم: هەموو شتێک بەرامبەر گەڕمە لەبەرژەوەندی ئێمەبوو تەنها ئەنجام نەبێت

زاخۆ لە ژێر سەرپەرشتی ئەیوب ئەدیشۆ تووشی یەکەم یەکسان بوون هات

Yariga App

یاریگا –

زاخۆ لە یاریگای خۆی بەرامبەر گەڕمە یەکسان بوو، شێرکۆ کەریمیش هۆکاری ئەم یەکسان بوونەیان ئاشکرا دەکات.

لە گەڕی 23ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، زاخۆ لە نێو یاریگای خۆی بە ئەنجامی 2 _ 2 لەگەڵ گەڕمە یەکسان بوو، لە خولەکی 50ـی یارییەکە ئەیمەن حوسێن هێرشبەری هەڵبژاردەی عێڕاق و یانەی گەڕمە بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، دواتر لە خولەکی 65ـی یارییەکە حەسەن رائید بەرگریکاری زاخۆ لە لایەن ناوبژیوانەوە بە کارتی سوور کرایە دەرەوەی یاریگا.

ئەیوب ئۆدیشۆ، راهێنەری زاخۆ بە گشتی باسی یارییەکەی کرد و گووتی:

یارییەکە لە ئاستێکی بەرزدابوو لە نێوان هەردوو یانە، گۆڵی هەردوو یانەش بە هەڵەی تاکی یاریزانەکانەوە تۆمار کرا، گەڕمە تیپێکی باشە و چەند ئەستێرەیەکی ئاستبەرز لە ریزی ئەو یانەیە یاریی دەکەن.

شێرکۆ کەریم، ئەستێرەی یانەی زاخۆ کە لە گێمی دووەم بەشداری یارییەکەی کرد، دەربارەی یەکسان بوونەکەیان شێرکۆ رایگەیاند:

ئێمە سەرکەوتنمان دەویست وە هەموو شتێکمان کرد بۆ ئەم کارە، بەڵام بارودۆخەکە لە نێو یاریگا گۆڕا، باش یاریمان کرد و تەنها ئەنجامەکە بەدڵی ئێمە نەبوو، ئەگەر دەرفەتەکانمان گۆڵ کردایە سەرکەوتنێکی گەورەمان بەدەست دەهێنا، هەوڵدەدەین لە یارییەکانی داهاتوو بگەڕێینەوە سەرکەوتن.

زاخۆ 40 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی شەشەمی خولەکە دێت، گەڕی داهاتووش لە یاریگای دهۆک رووبەڕووی مووسڵ دەبێتەوە، گەڕمەش 42 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی پێنجەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button