عێراقکوردستان

باسم قاسم: بردنەوە لە دهۆک لە نێو یاریگای خۆی کارێکی گەورەبوو

هەولێر چوارەم سەرکەوتنی بەدوای یەکی بەدەستهێنا

Yariga App

یاریگا –

هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی چوارەم سەرکەوتنی بەدوای یەکی بەدەستهێنا و باسم قاسمیش دەڵێت یاریزانەکان کارێکی گەورەیان کرد.

لە کلاسیکۆی کوردستانی گەڕی 23ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، هەولێر بە ئەنجامی 2 _ 0 لە دهۆکی بردەوە، چوارەم سەرکەوتنی هەولێر بوو بەدوای یەک لە خولەکە و راهێنەری قەڵای زەردیش باس لە گرینگی ئەم سەرکەوتنە دەکات و دەڵێت یاریزانەکانم کارێکی گەورەیان کرد لەم یارییەدا.

باسم قاسم، راهێنەری هەولێر دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دەربارەی سەرکەوتنەکەیان گووتی:

سەرکەوتنەکەمان دووجار  گرینگ بوو، یەکەم کلاسیکۆمان بردەوە دووەمیش بەردەوامیمان دا لە پێشڕەوی کردن بۆ ریزبەندی پێشەوە، بردنەوە لە دهۆک و لە نێو یاریگای دهۆک ئاسان نیە و یاریزانەکانم کارێکی گەورەیان کرد، کارمان کردبوو بۆ راگرتنی یاریزانە بەتواناکانی دهۆک، پیرۆزە لە هاندەران و دەستەی کارگێڕی هەولێر.

بەم سەرکەوتنە هەولێر کۆی خاڵەکانی بووە 46 خاڵ و خۆی گەیاندە ریزبەندی سێیەم و یارییەکی کەمتریشی کردووە، یاریی داهاتوو میوانداری دیالا دەکات لە یارییه دواخراوەکەی گەڕی 20ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، دهۆکیش بە 33 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەم مایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button