چامپیۆنزلیگگرنگترین

ئیسپانییەکان زۆرترینن؛ کەی لە قۆناخی جارەکی کۆتایی یاریی دەکەن؟

Yariga App

یاریگا –

ئیسپانیا خاوەنی زۆرترین یانەیە لە قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگی ئەمساڵ و رووبەڕووبوونەوەیەکی ئیسپانیی گەورە روودەدات.

سەرکەوتنی هەر سێ یانە ئیسپانییەکە لە قۆناخی 16ـی پشتڕاستکرایەوە و ئێستا خاوەنی سێ تیمن لە کۆی هەشت تیمی پاڵەوانییەتییەکە. ریال مەدرید، بارسێلۆنا، ئاتلێتیکۆ مەدرید، تیمەکانی دیکەش کە دەمێننەوە بریتین لە ئارسیناڵ و لیڤەرپوول لە ئینگلتەرا، بایرن میونشن لە ئەڵمانیا، پاریس سانجێرمان فەڕەنسا و سپۆرتینگ لە پۆرتوگال.

خەریکە دەگەینە دوایین بەشی پاڵەوانییەتی و وەرزەکە، پێش مانگە گرنگەکانی سەرجەم پاڵەوانییەتییەکان و جامی جیهانی، پشوویەکی نێودەوڵەتی بۆ تیمی هەڵبژاردەکان دەبێت.

ریال مەدرید لە چارەکی کۆتایی رووبەڕووی بایرن میونشن دەبێتەوە، یاریی یەکەم لە بێرنابیۆ دەبێت و یاریی دووەم لە ئالیانز ئارێنا لە میونشن دەبێت. لە هەمان لای براکێتەکە، پاریس سانجێرمان و لیڤەرپوول بۆ پێگەیەکی پێشکۆتایی رووبەڕووی یەکدی دەبنەوە.

لە لایەکەی دیکە بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید لە رووبەڕووبوونەوەیەکی ئیسپانی بەیەک دەگەن. ئەمە دەبێتە دووبارەی یاریی پێشکۆتایی ئەم دوایی لە جامی شای ئیسپانیا، کە ئاتلێتیکۆ مەدرید سەرکەوتنی بەدەستهێنا. براوەی ئەم یارییە لە قۆناخی پێشکۆتایی رووبەڕووی سپۆرتینگ یان ئارسیناڵ دەبێتەوە.

بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید جارێکی دیکە دوای 10 ساڵ لە قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی یەکدی دەبنەوە. لە وەرزی 2015-2016 هەردوو تیم کەوتنە بەرامبەر یەک و ئاتلێتیکۆ دوای ریمۆنتادا لە یاریی گەڕانەوە لەنێو ڤیسێنتی کالدیرۆن بردنەوەی بەدەستهێنا. ئەو وەرزە تیمەکەی دیێگۆ سیمیۆنی گەیشتە یاریی کۆتایی بەڵام لە لێدانە یەکلاکەرەوەکان بە ریال مەدرید دۆڕان.

ریال مەدرید و بایرن میونشن لە مێژووی چامپیۆنزلیگدا 12 جار رووبەڕووی یەکدی بوونەتەوە، ریال مەدرید حەوت بردنەوە و ئەڵمانییەکانیش پێنج بردنەوەیان بەدەستهێناوە، دوایین جار رووبەڕووی یەکدی بووبێتنەوە لە قۆناخی پێشکۆتایی وەرزی 2023-2024 بوو، کاتێک بە دوو گۆڵی دوایین خۆسێلو لە دوایین خولەکەکان ریال مەدرید بردنەوەی بەدەستهێنا.

خشتەی یارییەکان زۆر جەنجاڵە بۆیە چارەکی کۆتایی دوای پشووی یاریی هەڵبژاردەکان ئەنجام دەدرێت. تیمەکان لە 4 و 5ـی نیسان دەگەڕێنەوە لە خولەکانیان یاریی دەکەن، پاشان راستەوخۆ چامپیۆنزلیگ بەڕێوەدەچێت.

یاریی چوون لە 7 و 8ـی نیسان دەبیت، یاریی گەڕانەوەش لە هەفتەی دواتر لە 14 و 15ـی نیسان دەکرێت.

بەم هۆیەوە بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ سێ جار لەماوەی 10 رۆژدا رووبەڕووی یەکدی دەبنەوە. 4ـی نیسان لە لالیگا لەنێو مێترۆپۆلیتانۆ رووبەڕووی یەکدی دەبنەوە. یاریی چوون لەنێو کامپ نۆو لە 8ـی نیسان دەبێت و یاریی گەڕانەوەی نێو مێترۆپۆلیتانۆش لە 14ـی نیسان دەبێت، کە دەکاتە تەنیا چوار رۆژ پێش یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا.

لەنێوان دوو یارییەکەی چامپیۆنزلیگ، بارسێلۆنا بەرامبەر ئیسپانیۆڵ لە کامپ نۆو یاریی دەکات و ئاتلێتیکۆش دەبێتە میوانی سێڤییا. ریال مەدریدیش سەردانی مایۆرکا دەکات پێش یارییەکەی بایرن و پێش یاریی گەڕانەوەش رووبەڕووی جیرۆنا دەبێتەوە. ریال مەدرید لە 7ـی نیسان رووبەڕووی بایرن دەبێتەوە و لە 15ـی نیسانیش لە ئالیانز ئارێنا یاریی گەڕانەوە دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button