
یاریگا –
تەختی شانۆ بۆ ئاهەنگ گێڕانێکی مێژوویی ئامادە کرابوو بەڵام ئەوەی لە شەوێکی نایاب دەچوو بەخێرایی بۆ شتێکی زۆر ئاڵۆزتر گۆڕا.
یاریگای چەیس بووە گەواهیدەری ساتێک کە لە مێژووی تۆپی پێدا یادی دەکرێتەوە، بەڵام رێک بەو شێوەیە نا کە هەمووان پێشبینیان دەکرد. لیۆنێل مێسی گەیشتە 900 گۆڵی فەرمی لە کاروانی وەرزشییدا، بەڵام شەوەکە بە ئاهەنگ گێڕانی تەواو بۆ ئینتەر میامی کۆتایی نەهات. بە یەکسانبوون 1-1 بەرامبەر ناشڤیل لە جامی یانە پاڵەوانەکانی کۆنکاکاف کرایە دەرەوە، ئەمەش پاشەکشێیەکی گەورە بوو بۆ پڕۆژەیەک کە چاوەڕوانیی گەورەی لە پاڵەوانییەتییەکە لێدەکرا.
View this post on Instagram
زۆری نەخایاند و لە خولەکی شەشی یارییەکە، مێسی بە هاوکاری سێرجیۆ ریگیلۆن گۆڵی یەکەمی یانەکەی کرد. بەو گۆڵە کاپتنەکەی ئەرجەنتین گەیشتە گۆڵی ژمارە 900ـی کاروانی وەرزشیی خۆی، ئەو ژمارەیەی کە تەنیا چەند یاریزانێکی کەم لە مێژووی تۆپی پێدا پێی گەیشتوون. یاریگا کەوتە جۆش و خرۆش، هاوتیمەکانی دەورەیان لێدا و بۆ ساتێک هەمووشتێک لە ئاهەنگ گێڕانێکی نایاب دەچوو.
بەڵام یارییەکە یارییەکە چیرۆکێکی جیاوازی بۆ گێڕانەوە هەبوو. ئینتەر میامی کۆنتڕۆڵی بەشێکی زۆری یارییەکەی کردبوو، مێسی لە کەشی یارییەکە بوو، هەلی گۆڵی بۆ جێرمان بێرتێران و تادێیۆ ئالێندێ دروست دەکرد، بەڵام لە تەواوکردنی هێرشەکان سەرکەوتوو نەبوون. لەدەستدانی ئەو هەلانە بە زیانیان شکایەوە، لە گێمی دووەم کریستیان ئیسپینۆزا گۆڵێکی نایابی بۆ ناشڤیل کرد و یارییەکەی یەکسان کردەوە.
View this post on Instagram
ئەم کرانە دەرەوەیە بۆ ئینتەر میامی پاشەکشێ بوو، بەتایبەت دوای ئەوەی لە وەرزی رابردوو قۆناخی زیاتریان لەم پاڵەوانییەتییە بڕیبوو. بۆ مێسی شەوەکە دژیەک بوو، گەیشت بە گۆڵی ژمارە 900 کە دەستکەوتێکی تاکەکەسییە، لە هەمان کاتدا تیمەکەی لە پاڵەوانییەتییەکی گرنگ کرایە دەرەوە.
لیۆ مێسی خێراترین یاریزانی مێژووە بگاتە 900 گۆڵ لە کاروانی وەرزشیدا. لیۆ بە 1142 یاری گەیشتە 900 گۆڵ خێراتر لە رکابەرە سەرسەختەکەی، کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە بە 1236 یاری گەیشتە هەمان ژمارەی گۆڵ.



