ئیسپانیاگرنگترین

ناڕەزایی لە کامپ نۆو سەرهەڵدەدات؛ لە دواوە گۆڵەکە نابینرێت

Yariga App

یاریگا –

گۆشەکانی خوارەوە و شوێنی ریکلامەکان بینینی هێڵی گۆڵ قورس دەکەن، تاوەکوو ریزی 13 ناتوانیت بەدرێژایی مەترێک هێڵی گۆڵ ببینیت.

کامپ نۆوی نوێ، گۆڵی باکوور و گۆڵی باشوور لە کورسییە نزمەکانەوە ناتوانیت بەجوانی گۆڵەکە ببینیت، چونکە کورسییەکان بە ئەندازەی پێویست لێژ نین و بۆردی ریکلامەکان رێگری دەکەن، ئەستەمە هێڵی گۆڵ ببینیت. تاوەکوو ریزی 13 نزیکەی مەترسێک لە هێڵی گۆڵ نابینیت. هاندەران تەنانەت پێناڵتییەکەی رافینیایان نەبینی، پارەیەکی زۆر دەدەیت بەڵام زۆر کەم دەبینیت.

کامپ نۆوی رەسەن کە لە 1957 دروستکرا شتێکی زۆر باشی هەبوو، ئەویش بینینی دیمەنەکان بوو لە ئاستی دووەمەوە، خاڵێکی لاوازیشی هەبوو کە بینینی دیمەنەکان بوو لە ئاستی یەکەمەوە. لە 1994 ئاستی بینین باشترکرا کاتێک چیمەنی یاریگاکە 2.5 مەتر نزمکرایەوە. لە پڕۆژە رەسەنەکەی دیزاینکردنەوەی یاریگاکە کە نیکێن سێکێی دایڕشتبوو، کێشەکە بە زیاتر لێژکردنی ئاستی یەکەم و لابردنی ریزەکانی دواوە بۆ دروستکردنی ژووری تایبەت چارەسەرکرا.

بە گۆڕانی ئەنجوومەنی نوێ، لێژایی کورسییەکانی خوارەوە تاڕادەیەکی زۆر وەکوو خۆی مایەوە، ئەمەش واتە ‘ئایزۆپتیکس’ـیان چارەسەر نەکرد، ئەو لێکدانەوەیەی دڵنیایی دەدات هەموو کەسێک لەسەر کورسییەکان بتوانێت یارییەکە بەبێ رێگریکردن لە هیچ دیمەنێک ببینێت. ئەم لێکدانەوەیە بیر لە ئاستی چاو، دووری لە چیمەنی یاریگا، بەرزی ریزی پێشەوە و گۆشەی بینین دەکاتەوە.

خاڤیێر بۆش، رۆژنامەنووس لە موندۆ دیپۆرتیڤۆ دەڵێت:
لە کریسمسی 2021، شانازی ئەوەم هەبوو بەتەنیا لەگەڵ سەرۆک بەنێو کامپ نۆودا بگەڕێم تاوەکوو مەترسی خەرجکردنی ملیۆنان یۆرۆی نیشان بدەم لە پڕۆژەیەکی نوێدا بەبێ چارەسەرکردنی کێشە سەرەکییەکە. هیچ شتێک رووینەدا، ئێستا ئەگەر لاپۆرتا هەرگیز لە دەرەوەی بۆکسی تایبەت سەیری یارییەکان بکات، پێشنیاز دەکەم بۆ نموونە لە بەشی 121، ریزی 10 سەیری یارییەکەی بەرامبەر رایۆ ڤایێکانۆ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button