ئینگلتەراگرنگترین

زانیاری نوێ؛ مانچێستەر سیتی شوێنگرەوەی پێپ گواردیۆلا دەستنیشاندەكات

سیتی خۆی بۆ سەردەمی دوای گواردیۆلا ئامادە دەكات

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر سیتی هەنگاوە سەرەتاییەكانی بۆ سەردەمی دوای پێپ گواردیۆلا راهێنەری ئێستای یانەكەی دەستپێكردووە.

پێپ گواردیۆلا لە هاوینی 2016 پۆستی راهێنەرایەتیكردنی مانچێستەر سیتی وەرگرتووە دوای ئەوەی بایرن میونشنی بەرەو ئینگلتەرا جێهێشت.

مانچێستەر سیتی لەم وەرزەدا لە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ كرایە دەرەوە و لە پرێمەرلیگیش بە جیاوازی نۆ خاڵ لە دوای ئارسیناڵەوەیە هەروەها لە یاریی كۆتایی جامی كاراباو بەرامبەر ئارسیناڵ یاریی دەكات.

بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، مانچێستەر سیتی بیر لە دوورخستنەوەی پێپ گواردیۆلا ناكاتەوە و ئەگەر راهێنەرە ئیسپانیەكە بیەوێت بمێنێتەوە ئەوا دەمێنێتەوە و چاوەڕێی بڕیاری ئەو دەكەن.

بەڵام لە ئەگەری بڕیاردانی جێهێشتنی مانچێستەر سیتی ئەوا ئیدارەی سیتیزن دەیانەوێت ئێنزۆ مارێسكا وەكو شوێنگرەوەی پێپ دەستنیشان بكەن و بژاردەی یەكەم دەبێت.

راهێنەرەكەی پێشووی چێڵسی بەتەواوی ئاگاداری ئەم گرنگیپێدانەی چێڵسیە و لە ماوەی رابردوودا گفتوگۆی لەگەڵ هیچ یانەیەكدا نەكردووە چونكە بە گرنگیپێدانی سیتیزن دەزانێت.

مارێسكا لە هاوینی 2024 پۆستی راهێنەرایەتی چێڵسی وەرگرت و لە سەرەتای 2026 لە پۆستەكەی دوورخرایەوە و ئێستا بێ یانەیە.

پێپ گواردیۆلا لەگەڵ مانچێستەر سیتی 580 یاریی راهێنەرایەتی كردووە و 414 یارییان بردووەتەوە، 75 یاریی یەكسان بوون و 91 یارییش دۆڕاون هەروەها توانیوویەتی 15 نازناو بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button