چامپیۆنزلیگگرنگترین

هانزی فلیک: ئێستاش لیڤاندۆڤسکی یەکێکە لە باشترینەکانی جیهان

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیک ستایشێکی بێ وێنەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی کرد و وەڵامی رەخنەگرانی هێرشبەرەکەی دایەوە.

ئەمشەو گۆڵکارە پۆڵەندیەکە بە تۆمارکردنی 2 گۆڵ سەرکردایەتی تیمەکەی فلیکی کرد لە بردنەوە گەورەکەیان 7-2 بەرامبەر نیوکاسڵ لە چوارچێوەی یاریی گەڕانەوەی چامپیۆنزلیگ. بەوەش بارسا بە کۆی ئەنجامی هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوە 8-3 سەرکەوت بۆ چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتیەکە.

لیڤاندۆڤسکی کە لە ماوەی رابردوودا دوورکەوتبووە لە پیشاندانی توانا گۆڵکارییەکانی، رووبەڕووی رەخنە دەبووەوە. ئەمشەو دوای یارییەکە راهێنەرە ئەڵمانییەکە لە وەسفی یاریزانە 37 ساڵیەکە وتی

ئێوە دەتانوت رەنگە لیڤاندۆڤسکی کۆتایی هاتبێ، نا؟

دەی ئەوە ئەمشەو لە چامپیۆنزلیگ 2 گۆڵی تۆمارکرد کە زۆر مایەی خۆشحاڵی بوو بینیم، بەتایبەت گۆڵی یەکەمی کە زۆر تایبەت بوو بۆ من. ئەو ئێستاش یەکێکە لە باشترین یاریزانەکان و یەکێکە لە باشترین هێرشبەرەکان.

لیڤا لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا لە 32 یارییدا توانیویەتی 16 گۆڵ و 2 ئەسێست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button