چامپیۆنزلیگگرنگترین

فەرمی؛ یامال ریکۆردێکی ئێمباپێی تێپەڕاند

Yariga App

یاریگا –

لامین یامال بەردەوامە لە نووسینەوەی ژمارە نایابەکان و ئەمشەویش لە بردنەوە گەورەکەیان 7-2 لە نیوکاسڵ، بووە خاوەنی ژمارەیەکی پێ وانەیی.

بارسێلۆنا لەنێو یاریگای کامپ نۆ میوانداریی نیوکاسڵی کرد لە چوارچێوەی یاریی گەڕانەوەی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ، بە ئەنجامی هەردوو یاریی 8-3 تیمەکەی هانزی فلیک سەرکەوت بۆ چارەکی کۆتایی.

شەوەکە بۆ لامین یامال تایبەتمەندیەکی گەورەی هەبوو، بەو گۆڵەی 7+45 لە رێگەی لێدانی سزا تۆماریکرد، یامال وەک بچووکترین یاریزان ناوی چووە مێژووی پاڵەوانێتیەکەوە.

ئەوە گۆڵی پێنجەمی ئەم وەرزەی لاوە ئیسپانیەکە و دەیەمی خۆی بوو لەوەتەی دەرکەوتنی وەک یاریزانی پیشەگەر. یامال لەکاتێکدا گەیشت بە گۆڵی ژمارە 10 لە چامپیۆنزلیگ، تازە تەمەنی 18 ساڵ و 248 رۆژە. بەوەش توانی ریکۆردەکە لە کیلیان ئێمباپێ وەربگرێت کە ئەم فەڕەنسیە لە تەمەنی 18 ساڵی و 350 رۆژ گەیشتبوو بەو ژمارە گۆڵە سەروەختی یاریکردنی بۆ مۆناکۆ و پاریس سانجێرمان.

لامین و هاوتیمەکانی بە ئەگەرێکی زۆرەوە رووبەڕووی ئاتلێتیکۆ مەدرید دەبەنەوە، بەوپێیەی رۆخی بلانکۆ یاریی چوونیان بە ئەنجامێکی گەورە 5-2 لە تۆتنهام بردووەتەوە و ئەمشەو لە لە چوارچێوەی یاریی گەڕانەوە دەبنە میوانی یانە لەندەنیەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button