
یاریگا –
ئەستێرەیەکی بەرازیلی لەوپەڕی بێهیوایی خۆی دەدوێت لەبارەی کۆتایی هاتنی کاروانی یاریکردنی و هاوکات کۆتا مۆندیال بۆ بەشداریکردنی.
پێرێ شەو کارلۆ ئانچێلۆتی لسیتی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بەڕازیلی راگەیاند بۆ دوو یاریی دۆستانەی ئامادەکاریی بۆ جامی جیهانی 2026 بەرامبەر هەڵبژاردەکانی فەڕەنسا و کرواتیا. ئەوەی مایەی تێبینی بوو لە لیستەکەدا، بانگهێشتنەکردنەوەی نێیمار دا سیلڤا بوو سەرەڕای ئەوەی ئەستێرە گۆڵکارەکەی سامبا لە چەند مانگی رابردوودا ئەوپەڕی تواناکانی خۆی خستەکار لەگەڵ سانتۆس تا متمانەی ئانچێلۆتی بدەستبهێنێتەوە.
لە یەکەم کاردانەوەدا، بریکارەکەی نێمار هاتەدەنگ و هۆشداریی بە راهێنەرە ئیتاڵیەکە دا لە بانگهێشتنەکردنەوەی نێیمار.
ئەمشەوی خودی یاریزانەکە بێدەنگی شکاند و وتی
زۆر بە روونی، ئەمە کۆتا مۆندیال دەبێ بۆ من. جارێ نازانم کە کۆتا ساڵیشم دەبێ لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل. بەڵام ئەمەش هەر بەرەو کۆتایی دەڕوات و دوایی دێت. بۆیە هەمیشە بە هاوڕێکان و خانەوەدەکەم دەڵێم ئەوەندەی دەتوانن چێژ وەربگرن. بەردەوام تەماشای یارییەکان بکەن چونکە کۆتایی دێت. من هێشتا دەتوانم یارمەتی هەڵبژاردەکە بدەم جا ئیتر بە هەر رێگەیەک بێت. من ئاستی خۆم پێدەزانم، ئەو هێزەی لەنێو یاریگا هەمە دەیزانم، بۆیە زۆر بە ئاشکرا دەیڵێم دەمەوێ لە مۆندیال یاریی بکەم. ئەمەش پاڵنەری منە. تەنها لە ماوەی هەفتەی رابردوودا تریلیۆن جار ناوی من هێنراوە. لە نێو رۆژنامەکان، لە هەموو جێگەیەک. گوێم لێبوو خەڵکانێک دەیانگوت پێکانی هەیە و خۆی دەشارێتەوە، لەم قسە بێ مانایانە… ئەمە شتێکی ئاساییە کە هەموو وەرزشوانێ پێیدا تێپەڕدەبێت. من پێکانی رانم هەبوو. هەتا ئەوەندەی بتوانم یاریی دەکەم جا چ بۆ سانتۆس بێت یان بۆ بەرازیل.
🚨❤️🩹 Neymar Jr: “Of course it’s my last World Cup… my career is coming to an end, it won’t be much longer”.
“I tell my friends and family: enjoy every game!”.
🎥 @NeymarJr – YT Channel pic.twitter.com/WKXzELt9jj
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) March 18, 2026
هەر لە درێژەی کاردانەوەکانیدا ئەمشەو گرتەیەکی نێیمار بڵاوکرایەوە لەگەڵ وەرگرتنی چارەسەری سروشتی گوێ لە راگەیاندنەکەی ئانچێلۆتی دەگرێت. دوای ئەوەی کە ناوی نێیماری تێدا نەبوو، گۆڵکارە مێژووییەکەی سامبا وتی
ئانچێلۆتی، ئەدی من؟ ئەوە لیستی هەڵبژاردەکە راگەیەندرا و منی تێدا نەبوو. دڵتەنگم بەوە. هەروەک دوێنێ وتم، ئێستا کاتی ئەوەیە بەردەوامبم لە هەوڵدان، بەرەوپێشەوە بچم لە هەمووشتێکدا تا هەرکاتێک هەلێک هاتەپێشەوە، ئامادەبم.
“Hey Ancelotti… what about me?” 💔
Neymar’s 𝒓𝒆𝒂𝒄𝒕𝒊𝒐𝒏 to Brazil final list exclusion ❌🇧🇷
🎥 @Neymarjr YT channel pic.twitter.com/e15stdQoxR
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) March 18, 2026



