
یاریگا –
شەوی رابردوو پاریس سانجێرمان بردنەوەیەکی گەورەی لەسەر چێڵسی تۆمار کرد و بە ئەنجامی هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوە 8-2 خۆی گەیاندە چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.
لەو یارییە کە تێیدا جارێکیتر برادلی بارکۆلا بە گۆڵێکی ناوازە بەشداریی لە سەرکەوتنە گەورەکەی پی ئێس جی کرد، بەڵام لە پاژنەی قاچی راستیدا دووچاری پێکان هات.
ئەمشەو پاریس لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند کە ئەستێرە فەڕەنسیەکەیان بەتوندی تووشی سووڕانی پاژنەی قاچی راستی بووە و بەو هۆیەوە بۆ چەند هەفتەی داهاتوو ئامادە نابێت.
Le point médical après #CHEPSG. 📌@Aspetar
— Paris Saint-Germain (@PSG_inside) March 18, 2026
لای خۆیەوە رۆژنامەی لیکیپ ئاشکرایکردووە بارکۆلا کە ئەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا توانیویەتی 12 گۆڵ بۆ پی ئێس جی بکات، جگە لەوەی بۆ یاریی ئامادەکاریی هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکان ئامادەنابێت، رەنگە هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوەی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بێبەش بێت کە 7-8 و 14-15ی مانگی داهاتوو دەبێت بەرامبەر براوەی نێوان گالاتاسەرای و لیڤەرپوول کە ئەمشەو لە یاریی گەرانەوە رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، بە بردنەوەی یاریی چوون 1-0 لە بەرژەوەندی یانە تورکیەکە.



