ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

گەڕانەوەی بێڵینگهام و ئێمباپێ ئاربێلۆا دەخاتە بەردەم کێشەیەکی گه‌وره‌

کێ کورسییەکەی بۆ ئێمباپێ و بێڵینگهام چۆڵ دەکات؟

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریاڵ مەدرید لە قۆناخی یەکلاکەرەوەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر مانچێستەر سیتی بە باشترین شێوە دەرکەوت، ئەمەش لە کاتێکدا بوو کە هەریەکە لە بێلینگهام و ئێمباپێ بەهۆی پێکانەوە ئامادە نەبوون،ب گەڕانەوەی ئەم دوو ئەستێرەیە خەریکە کێشە بۆ ئالڤارۆ ئاربێلۆای راهێنەر دروست دەکات.

دوای ئەوەی گەڕانەوەی ئێمباپێ پشتڕاستکرایەوە و بێلینگهامیش لە گەڕانەوە نزیکبووەتەوە، ئاربێلۆا دەبێت شوێنیان لە پێکهاتەدا بۆ بکاتەوە. بەڵام ئەوانەی دەبنە قوربانی نە ڤالڤێردی دەبن و نە چوامینی، چونکە ئەم دوو یاریزانە ئێستا بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی پێشکەشی دەکەن، دەستکارینەکراون و پێگەیان پارێزراوە.

براهیم دیاز یەکەم قوربانییە

پێگه‌ی دێفێنسا سێنتراڵی ئیسپانی ئاشكرایكدووه‌، براهیم دیاز توانیبووی ململانێی ماستانتۆنۆ و گۆنزالۆ بباتەوە بۆ ئەوەی لە هێڵی هێرشبەریدا لەگەڵ ڤینیسیۆس یاری بکات. هاوکارییەکانی لە ناوەڕاستی یاریگادا وای لە ئاربێلۆا کرد وەک یاریزانی سەرەکی پشتی پێ ببەستێت، بەتایبەت دوای پێکانەکەی رۆدریگۆ، بەڵام لەگەڵ گەڕانەوەی ئێمباپێ، براهیم یەکەم یاریزان دەبێت کە دەچێتە سەر کورسی یەدەگ.

سەرەڕای ئاستە باشەکەی، گۆڕینی براهیم بە ئێمباپێ روونترین بڕیاری ئاربێلۆایە، براهیم دەگەڕێتەوە سەر کورسی یەدەگ، هەرچەندە لە درێژەی وەرزەکەدا هەلی زیاتری دەبێت. راهێنەرەکەی مەدرید سەبارەت بە ئێمباپێ گوتی،

“زۆر دڵخۆشم کە جارێکی تر لە ناو یاریگادا دەبینمەوە، هەستم کرد زۆر خێرایە و بارودۆخی باشە، تاوه‌كو یەکشەممە بڕیار دەدەین چی دەکەین.”

ململانێی تیاگۆ بێتارش و ئاردا گولەر

کێشە گەورەکەی ئاربێلۆا لەگەڵ جود بێلینگهام دەستپێدەکات؛ کێ شوێنی بۆ چۆڵ بکات؟ تیاگۆ بێتارش و ئاردا گولەر ئەو دوو یاریزانەن کە یەکێکیان دەبێت شوێنەکەی بۆ ئەستێرە ئینگلیزییەکە چۆڵ بکات. راهێنەر دەبێت لە چەند رۆژی داهاتوودا بڕیار بدات، بەتایبەت بۆ یاریی لوتکەی  یەکشەممە بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید.

بێتارش، کە بەرهەمی ئەکادیمیای یانەکەیە، سوپرایزی گەورەی مەدریدییەکان بووە و لە گواستنەوەی تۆپدا زۆر سەرکەوتوو بووە. لە بەرامبەردا، ئاردا گولەر لە هێرشبردندا هاوکار بووە و خێرایی بە هێرشە پێچەوانەکان بەخشیوە. یەکێک لەم دووانە دەبێت هەنگاوێک پاشەکشە بکات و بگەڕێتەوە سەر کورسی یەدەگ.

ئاربێلۆا بڕیاریداوە قوربانی بە وێنە جوانەکە بدات

ئاربێلۆا لە هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوە بەرامبەر مانچێستەر سیتی هەمان پێکهاتەی بەکارهێنا سەرەڕای ئەوەی تیپەکە بەو پێکهاتەیە زۆر سەرکەوتوو بوو، بەڵام ئەو سوورە لەسەر ئەوەی شوێن بۆ ئێمباپێ و بێلینگهام بکاتەوە، چونکە وەک دوو پارچەی سەرەکی و گرنگ دەیانبینێت.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی یارییەکانی قۆناخی تیروپشکی کۆتایی، ئاربێلۆا دەتوانێت پەنا بۆ سیستەمی سووڕانەوە ببات. ئێمباپێ و بێلینگهام دەگەڕێنەوە پێکهاتەی سەرەکی، بەڵام بێتارش، گولەر و براهیمیش چانسی خۆیان دەبێت. ئەمەش هەواڵێکی خۆشە بۆ ریاڵ مەدرید کە خاوەنی کورسییەکی یەدەگی بەهێزە، شتێک کە پێشتر زۆر پێویستی پێی بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button