
یاریگا –
ئێنزۆ فێرناندێز ئاماژە بە رۆیشتنی لە چێڵسی دەکات و گومان لەسەر داهاتووی لەگەڵ یانەکە دروستدەکات.
شەوی رابردوو چێڵسی لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ چێڵسی میوانداری پاریس سان جێرمانی کرد 3-0 پێ دۆڕاند، بەکۆی هەردوو یاریی 8-2 یانە فەڕەنسییەکە سەرکەوتنی بۆ قۆناخی داهاتوو بەدەستهێنا، ئەو شکستەش خراپترین ئەنجامی یانە لەندەنییەکەیە لە مێژووی قۆناخی کرانەدەرەوەی چامپیۆنزلیگ.

لەدوای یارییەکە ئێنزۆ مانەوەی لە چێڵسی بۆ وەرزی داهاتوو پشراستنەکردەوە و رایگەیاند سەرەڕای ئەو شکستە سەختە، پێویستە ئێستا یانەکە سەرنج بخاتە سەر جامی یەکێتیی ئینگڵتەڕا و سەرکەوتنی بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو مسۆگەر بکات.
نازانم وەرزی داهاتوو لێرە بەردەوام دەبم یاخود نا، ئێستا سەرنجم لەسەر چێڵسییە و هەشت یارییمان لە پرێمەرلیگ لەبەردەمدا ماوە.
ناوەڕاستکارە ئەرجەنتینییەکە ئێنزۆ تاوەکوو هاوینی ساڵی 2032 گرێبەستی لەگەڵ یانە لەندەنییەکە هەیە، بەڵام بەگوێرەی سەرچاوە میدییاییەکان دەیەوێت ئەم وەرزە دوایین وەرزی بێت و ئاڵەنگارییەکی نوێ و گەورەتر تاقیبکاتەوە.
براوەکەی مۆندیالی 2022 لە سەرەتای ساڵی 2023 بە بەهای 121 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەکانی چێڵسییەوە کرد، تاوەکوو ئێستا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 159 یاریی لەگەڵ بلووز کردووە، 28 گۆڵی کردووە و 29 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروستکردووە.



